کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی سپاس و پێزانینی "کومیتەی زمانی دایک" سەربە ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

18:30 - 6 رەشەمه 2718

هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران خەڵكی تێکۆشەر و مافخوازی کوردستان! قوتابیان و مامۆستایانی ئازا و دەروەست! ناوەند و ئەنجوومەنە فەرهەنگی و ئەدەبییەکان! چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزانی گەلدۆست! هەروەها کە هەموو لایەک ئاگادارن ئەمساڵ ٢ی ڕەشەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک، لە ڕۆژێکی نێو ڕۆژمێرەکان دەرهات و بە هیمەتی هەموو لایەک بوو بە بۆنەیەکی نەتەوەیی و هەودایەک بۆ گرێدانی چین و توێژەکان و پتەوکردنی هەستی نەتەوایەتی. ئێوە لە کاتێک‌دا پێشوازیتان لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک کردو ئەو یادەتان کردە سەنگەرێکی مەدەنیانە، کە پتر لە حەفتا ساڵە لە پەسەندکرانی جاڕنامەی جیهانیی مافی مرۆڤ تێدەپەڕێ؛ کەچی ئێستاش بە دەیان میلیۆن مرۆڤ لەو وڵاتە بە قانوون و شێوه‌ی سیستماتیک لەو مافە قانوونییانە بێبەش کراون. ٢ی ڕەشەمەی ساڵی ٩٧ی هەتاویی هاوشێوەی نەورۆزی جامانەکان و گوڵی سوور هەڵگری پەیامێکی گرینگ بوو بۆ دەسەڵات کە لەوە زیاتر ناتوانێ پێش لە مافە نەتەوەییەکان بەتایبەتی زمانی کوردی بگیرێ و دەبێ بە شێوەی یاسایی مل بەو داواکارییە ڕەوایه‌ی گەلی کورد بدات. ئەگەر ساڵانی پێشووتر ئەم ڕێوڕەسمانە لە بازنەیەکی بەرتەسک و بە بەشداریی کۆمەڵە خەڵکێکی تایبەتەوە بەڕێوە دەچوون، ئەمساڵ ئەم ڕێوڕەسمانە لە ئاستێکی جەماوەری و بەربڵاودا بەڕێوەچوون کە نیشاندەری گەشەی وشیاری نەتەوەیی و پەلهاوێشتنی ویست وخوازی نیشتمانییە لە نێو کۆمەڵگای کوردەواری. بە خوشحاڵییەوە ئێستاکە لە زۆربەی شار و گوندەکانی کوردستان وەکوو شادەماری نەتەوەیی سەیری زمانی کوردی دەکرێت و هەوڵ و تێکۆشانە فەرهەنگییەکان شکڵی بزووتنەەیەکی مەدەنی بە خۆی گرتووە. هەر بۆیە پشتیوانی و هاوکاری لە گەڵ ئەم بزووتنەوەیە، ئەرکێکی نەتەوەیی و ئەخلاقییە هەم لە سەر نیشماتپەروەرەکان لە نێوخۆی وڵات، هەم لە سەر حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان کە پرسی بەرگری لە زمانی کوردی و داوای بەڕەسمی ناسینی، یەکێک لە خالە سەرەکییەکانی بەرنامەیان بووە. لەو پێوەندییە‌دا کومیتەی زمانی دایک لەژێر چاوەدێڕی و ڕێنوێنی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستان وەکوو یەکەم ئەزموونی بەکردەیی لایەنە سیاسییەکان لەو بوارەدا کار و چالاکییەکانی خۆی دەست‌پێکردوو و خوشحاڵین کە شاهیدی تەبایی و یەکڕیز و یەکگرتووی خەڵکی کوردستان و هاوکاری لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بووین. بۆ جارێکی دیکە سپاس و پێزانینی خۆمان پێشکەش بەسەرجەم خەڵکی کوردستانی بن دەست بەتایبەتی چالاکان و هەڵسوڕوانی فەرهەنگی و خزمەتکارانی زمانی دایک دەکەین کە وەکوو کلیلی ڕزگاری لە زیندانی زڵم و زەلیلی چاو لە پرسی زمان دەکەن و پێشمەرگانە دەیپارێزن. بە سپاس و ڕێز ناوه‌ندی هاوكاری حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران- كومیته‌ی زمان ٦ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٣٩٧ی هه‌تاوی ٢٥ی فێڤریواری ٢٠١٩