کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی‌دوایی هاوسەری تێکۆشەڕێکی دێرینی دێموکرات لە هەولێر

22:34 - 8 رەشەمه 2718

بە پێی هەواڵێک کە بە دەستمان گەیشتووە ڕۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی ۷ی ڕەشەمە خاتوو گوڵباخ کۆنەپۆشی هاوسەری کاک موستەفای مێهرپەروەر تێکۆشەری دێرینی دێموکرات لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا بە هۆی سەکتەی دڵەوە لە شاری هەولێر ماڵاوایی لە ژیان کرد. خاتوو گوڵباخ لە ئاوایی ڕەشەدێ سەر بە شاری مەریوان لە بنەماڵەیەکی نێودار لە دایک‌بوو. لە قۆناخە سەختەکانی خەبات رزگاریخوازانەدا هاورێیەکی بەوەفا و پاڵپشتی هاوسەرەکەی بوو. ئەو خاتوونە ئازیزە لە ماوەی پێشمەرگایەتی هاوسەرەکەیدا، دایکێکی دڵسۆز و خۆنەویست بۆ منداڵەکانی، خوشکێکی خەمخۆر و کەسەێکی خۆشناو لە نێو کەس‌وکار و ئاشناکانی‌دا بوو. هەر لەو پێوەندییە‌دا رۆژی چوارشەممە ٨ی ڕەشەمە هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە سەرپەرەستی مامۆستا عەبدوڵڵا حەسەن‌زادە کەسایەتی دیار و تێکۆشەری دێموکرات لە ڕێوڕەسمی خاتوو گوڵباخ لە شاری هەولێر بەشدارییان کرد و، لە نیزیکەوە هاوخەمی خۆی و حیزبی دێموکراتی کوردستانیان پێشکەش بە کەسوکاری خاتوو گوڵباخ و بنەماڵەی کوردپەروەری مێهرپەروەر کرد. ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای ڕێزگرتن لە سەرجەم ژنانی تێکۆشەری کورد، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەس‌وکار و بنەماڵەی خاتوو گوڵباخ دەکا و، خۆی بە شەریک و بەشدار لە خەمیان دەزانێ.