کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مانگرتنی زیندانییەکی کورد لە خواردن

21:49 - 11 رەشەمه 2718

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی موکریان "موحسێن خەتایی" کە بە تۆمەتی دارایی لە زیندانی ناوەندیی بۆکان زیندانیی کراوە، ماوەی ٦ ڕۆژە بە نیشانەی ناڕەزایەتی لە بڕیاری خانەی دادی شاری بۆکان لەسەر پێنەدانی مورەخەسی، مانی لە خواردن گرتووە. ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ٥ی ڕەشەمە لە نامەیەکدا بۆ بەرپرسانی زیندان نووسیویەتی کە ماوەی ٧٥ ڕۆژە لە زیندان دا بە لەژێر پێنانی مافی یاسایی زیندانی و بەهۆی کێشەی شەخسی بەرپرسانەوە مەرەخەسی پێنادرێ هەر بۆیە مانی لە خواردن گرتوە.