کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی‌دوایی ئەندامێکی دێرینی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی بۆکان

21:52 - 11 رەشەمه 2718

ئەندامێکی دێرین و دڵسۆزی حیزبی دێموکرات خەڵکی ناوچەی بۆکان ماڵاوایی لە ژیان کرد. شەوی هەینی ٩ی ڕەشەمە ئەندامێكی دێرینی حیزب بە ناوی ڕەحیم ئەحمەدی ناسراو بە رحیم حاجی فەقێ رەسول خەڵكی گوندی تەپی ناوچەی پیرمحمد بۆكان كۆچی دوایی كرد. ناوبراو لە سەرەتای شۆڕش پێوەندی بە حیزبی دێموكراتەوە دەگرێ و، وەك ئەندامێكی چالاكی حیزبی دێموکرات لە ناوچە كاری دەكرد لە ساڵەكانی ١٣٦٣و١٣٦٤ لە لایەن رێژیمەوە گیراو ماوەی دە ساڵ لە سیاچاڵەكانی ڕئژیم‌دا مایەوە، بەڵام زۆر ئازایان وەستاو، سەری بۆ رێژیم نەوی نەكرد پاش دەسال زیندانی كە ئازاد كرا ، لەلایەن رێژیمەوە هەموو مافێکی کۆمەڵایەتی لێی قەدەغە كرا. شیاوی باسە کاک ڕەحیم هەتا دوای هەناسەی بە ڕێباز و ئامانجەکانی حیزبی دێموکرات وەفادار مایەوە. ناوەندی ڕاگەیاندنێ حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای ڕێزگرتن لە تێکۆشانی سەرجەم ئەندامانی حیزبی دێموکرات پرسەو سەرەخۆشی خۆی پێشکەش بە بنەماڵە تێکۆشەری کاک ڕەحیم دەکا و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێ.