کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی هەیئەتی "پارتی شەپوولی پێشڕەوی کورد " لە نێونەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە هەولێر

21:58 - 11 رەشەمه 2718

ڕۆژی ٩ی ڕەشەممە هەڤاڵ یووسف حوسێن بەرپرسی پیوەندییەکانی "پارتی شەپوولی پێشڕەوی کورد لە سووریە" سەردانی پێوەندییەکانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی کرد و لە لایەن هەیەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە سەرپەرەستی خالێد وەنەوشە بەپرسی بەشی پێوەندییەکانی حیزب لە شاری هەولێر پێشوازییان لێ‌كرا. لە دانیشتنەکە وێڕای دووبارە کردنەوەی هاوخەمی ڕێزان شیخ مووس سکرتێری پاڕتەکەیان بۆ کارەساتی مووشەکبارانی ١٧ی خەرمانانی قەڵای دێمۆکڕات کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئەنجامدرابوو سەرلەنوێ ئەو کردەوە تیرۆریستییەیان بەدژی تێکۆشەرانی دێموکراتی کوردستان مەحکووم کرد. لە درێژەی ئەو دیدارەدا کۆمەڵێک باس و بابەتی پێوەندیدار بە حیزبەکوردییەکان لە بەشە جیاجیاکانی کوردستان هاتنە بەرباس و، لە گەڵ ئەوەشدا باس لە کار و چالاکییەکانی ناوندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران کرا و، ئەو هاوکارییە بەرز نرخێندرا. لە کۆتایی‌دا هەردوو لایەن لەسەر درێژەدان بەم جۆرە دیدار و چاوپێکەوتنانە پێداگرییان کرد.