کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دژکردەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و پشتیوانیی لە حیزبوڵڵا

14:17 - 12 رەشەمه 2718

ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک سەرەکیترین پشتیوانی حیزبوڵڵای لوبنان، دژی بڕیارەی دەوڵەتی بریتانیا لە پێوەندی لەگەڵ حیزبوڵڵای لوبنان هەڵوێستی گرت و رایگەیاند کە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەست لە پشتیوانیی لە حیزبوڵڵای لوبنان هەڵناگرێ. ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی فێوریەی ٢٠١٩ی زایینی، "ساجد جاوید"وەزیری نێوخۆی بەریتانیا، بە تۆمەتبارکردنی حیزبوڵڵای لوبنان بە ئاژاوەگێڕیی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا گوتی: ئێمە لەوە زیاتر ناتوانین جیاوازیی لە نێوان بەشی سیاسی و بەشی نیزامی حیزبوڵڵای لوبنان دابنێین. بەپێی ئەو بڕیارەی دەوڵەتی بەریتانیا، ئەندامەتی لە حیزبوڵڵادا و بانگەشە بۆ سیاسەتەکانی ئەو گرووپە سزای هەیە و هەرکەس ئەندامی ئەو گرووپە بێ یا بانگەشە بۆ سیاسەتەکانی بکا، بە ١٠ ساڵ زیندانی حوکم دەدرێ. دوابەدوای بڕیاری بریتانیا، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک سەرەکیترین پشتیوانی حیزبوڵڵا و سەرچاوەی تیرۆر و ئاژاوە لە جیهان و ناوچەکەدا، هاتە دەنگ و بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند؛ کە ئەو بڕیارە هیچ کاریگەرییەکی لە سەر بیروباوەڕ و ئیمان و پشتیوانەکانی حیزبوڵڵا دانانێ. ئەو وتانەی ناوبراو بەو مانایە دێ کە ڕێژیمی ئێران دەست لە پشتیوانیی حیزبوڵڵا هەڵناگرێ. ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرچاوەی ئاژاوە و ماکەی تێرۆریزمی نێودەوڵەتی، یەکێک لە سەرەکیترین پشتیوانانی تێرۆریزم لە جیهاندایە کە هەمیشە پشتیوانیی لە حیزبوڵڵا کردوە و بە پێدانی پارە و چەکوچۆڵ و پەروەردە و بارهێنان، هەمیشە سەرچاوەی ئاژاوە و دووبەرەکی لە نێو لایەنەکانی وڵاتی لوبنان بووە و دەیان ساڵە بۆتە هۆی نەهامەتی و شەڕ و ماڵوێرانی بۆ خەڵکی ئەو