کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆسرەو کوردپوور: ناوەندگەرایی فارس جەهەنەمێکی بۆ کوردستان دروست کردووە

21:07 - 16 رەشەمه 2718

ڕۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنیی کورد خۆسرەو کوردپوور ڕایگەیاند کە ناوەندگەرایی میدیایی بووتە هۆی ئەوەی کە زۆرێک لە گرفت و کیشەکانی ناوچەکانی دیکە باسی لێوەنەکرێ. "خوسرەو کوردپوور" بەرپرسی ئاژانسی هەواڵی "موکریان" باسی لەوە کرد، کە میدیاکانی نێوخۆیی ئێران و هاوبیرانی لە دەروەی وڵات مێشکیان لە ئاستی ناوەندەگەراییدا ماوەتەوە و چاو لە هەموو شتێک دادەخەن و حاشای لێ دەکەن. کوردپوور باسی لەوەش کرد، هەندێک لە هەواڵنیرەکانی دەسەڵات زاڵی ئێران و میدیاکانی ئەو دەسەڵاتە کە بە قسەی خۆیان باس لە پرۆفێشناڵ بوون کاری ڕاگەیاندن دەکەن خۆیان لە ڕاستییەکانی ڕووداوەکانی کوردستان دەشارنەوە. ناوبراو باسی لەوەش کردووە، میدیا و هەواڵنێرانی ئێران باس لە سووتانی منداڵێکی ١٨ مانگەی کرماشانی کە لە خێوەتدا تووشی ئاگرکەوتنەوە بوو ناکەن، یا باسی مردنی کچێکی ئیلامی بە هۆی تەقینەوەی مین ناکەن، کوشتنی کۆڵبەرێک لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ئەو حکوومەتەوە بڵاو نکەن و زۆر جاریش چەواشەی دەکەن. کوردپوور هەروەها گوتویەتی، ڕەفتاری میدیا حکوومیەکان و هەوالنێرانی بەستراو بە ناوەند لە ئاست گرفت و کێشەکانی کوردستان دەرەخەی بیرۆکەی ناوەندگەرایی و بێ ئئخلاقی و نابەرپرسیارەتیی کاربەدەستانی حکومەتی ئێرانە.