کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

داهێنانی فیمینیستی ـ پلاتفورمی هەڵبژاردنی پارڵمانیی ساڵی ٢٠١٤ لە سوئێد

20:45 - 18 رەشەمه 2718

هەر چوار ساڵ و بە زۆری لە مانگیSeptember دا رۆژی هەڵبژاردنی پارلمانی یە بۆ بە دەستەوەگرتنی سیستەمی وڵاتداری لە سوئێد... .هەموو رێکخراوەکان بانگەشەی تایبەت بە خۆیان دەست پێدەکەن، لەو نێوە دا پلاتفۆرمی پارتی فیمینیستی سوئێد بە ناوەرۆکێکی پڕ لە داکۆکی لە مافی مرۆڤ و بەتایبەت یەکسانیخوازی و پاڵپشتی بۆ ژنان و هەروەها دژایەتی دەگەڵ رەگەزپەرستی و هەڵاواردن ( تبعیض ) و پرسەگرینگەکانی پەنابەری لە سوئێد خستە روو. بەو بۆنەوە، دەقی وەرگێڕاوی پلاتفورمی فیمینیستەکانی وڵاتی سوئێد، بە زمانی کوردی دەخەمە بەر دیدەی خوێنەرانی ژن و پیاو لە ناوخۆ بۆ تێگەیشتن و زانیاری لە سەر بیر و بۆچۆنی تێکۆشانی فیمینیستی. فیمینیسم بۆ هەموان کاتی روودان نیزیکە، و لە نووسینەوەی مێژوودا دەگەڵمان بن. پارتی فیمینیست، پەرەگرتنی دێمۆکراسی وێرای سیاسەتی هەمەلایەنەی لە بەرانبەر هەموو شێوەکانی هەڵاواردن( تبعیض) لە بەر چاو دەگرێ. ئێمە دەستی یارمەتی تەنیا بۆ ئەو لایەنە لە جووڵانەوەکان کە بڕوایان بە یەکسانی، دەرەتانی پێشکەوتنی وەک یەک و عەداڵەتی کۆمەڵایەتی هەمەلایەنە هەیە، درێژ دەکەین. ئێمەخوازیاری دارشتنەوەی سیاسەتێکی نوێین. بناغەی پارتی فیمینیست لەسەرهەبوونی ژیانێکی هێمن و ئاسودە بۆ هەموو مرۆفێک دارێژراوە. رزگار بوون لە تووند و تیژی و هەڵاواردن، مافی بژیوی گشتیی و فەرهەنگ، لە بناغەکانی کۆمەڵگایەکی دێمۆکراتیکە. ئەو روانگەیەی ئێمە لە دابین کردنی گشتیی، دژایەتی تەواوی دەگەڵ سیاسەتی هەنووکەیی، کە تەنیا ئامانجی پاڵپێوەنانی خەڵک بۆ کارە، بە بێ سرنج دان بە ناوەرۆکی کار و بەرژەوەندییەکانی کار، هەیە. بە واتایەکی تر ئێمە گرینگی بە دابین کردنی گشتیی لە سەر ئەساسی هاریکاری و هاوپێوەندی و بەشداریکردن دا دەبینین و پێمانوایە پێشکەوتن و پەرەگرتن پێویستی بە کەش و هەوایەکی ئاواڵە لە نێوان ئاڵووگؤر کردنی کلتوری نێوان مرۆڤەکانە. قوتابخانە دەتوانێ رۆڵێکی گرینگی دێمۆکراتیکی لە قەرەبووکردنەوەی جیاوازی چینایەتی و هەڵاواردن دا بگێرێ و یارمەتیدەر بێ بۆ گەیشتن بە کۆمەڵگایەکی لە بارتر. سیستەمی دابینکردنی گشتیی دەبێ لە رایەڵکەیەکی هێمنەوە ببێتە ئامرازێک بۆ پێکهێنانی کۆمەڵگایەکی دێمۆکراتیک. مافی مرۆڤ، سەقامگیربوونی ژینگە و کۆمەڵ دەبێ لە سەرووی بەرژەوەندی یەکانی ئابوورییەوە بن. یەکسانی نە تەنیا لە بواری ئابووری دا، بەڵکوو لە بوارەکانی فەرهەنگی و کاریش دا دەبێ رەنگدانەوەی هەبێ. مرۆڤەکان ئیختیاری جەستەی خۆیان هەیە و پێویستە لە نێو کۆمەڵگا دا بە بێ لە بەر چاوگرتنی هەر دمار گرژێک وەرگێرێ. لێرە دا مەبەست لەو یەکسانی یە ئەوەیە کە هەر کەس ئازاد بێ کێی خۆش بوێ و لە هەڵبژاردنی جل و بەرگ دا بەرەوروی تووند ئاژوویی یان هەڵاواردن نەبێ. فیمینیسمێکی پەرەگرتوو و هەمەلایەنەو دژی نەتەوەپەرستی، وڵامێکی لە جێدایە بۆ گرفتەکانی ژینگەیی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و پارێزراوی. ئێمە بە هێز و توانای خۆمان تێدەکۆشین روانگەکانی ئینسانی بەرەو بوارێکی دیکە لە پێشکەوتن چ لە سوئێد و چ لە دونیا دا راکێشین. سوئێد کاتێک دەتوانی لە کێ بەرکێی نێوان زلهێزەکانی دونیا بە سەر ئەرک و بەڵێنێ کانی دا سەرکەوێ کە فیمینیزمی زیاتر بەشداری گۆڕەپانی سیاسی وڵات بن. چۆن لە دونیای ئەورۆ دا وڵاتە دەوڵەمەندەکان خەریکی راو و رووتی وڵاتانی نەدارن و دەست بەسەر داگرتنی کانگا ژێرزەوێکانی ئەو گۆی زەوییەن. ئێمە پێویستیمان بە هێزێکی سیاسی نوێ هەیە کە بتوانێ ئیدۆلۆژێیە کۆنەکان لە پارلمان دا بخاتە تەنگەژەوە(چالش). هەڵاواردن و بە کەم گرتنی رەگەزی بەرامبەر و نەتەوەپەرستی بەرهەمی چینێکی تایبەت لە کۆمەڵ و سەرمایەداری نیە بەڵام دەتوانێ بە هێزی بکا و کۆمەڵێکی سوسیالیستیش رێگا چارە نیە. تەنانەت لیبرالیزمیش بە پێداگری بە سەر مافی تەک دا ناتوانێ چارەسازی نابەرابەرێکانی قەوارەی کۆمەڵگا بێ. جیاوازی حەق دەست لە هەموو بەشەکانی مووچە وەرگرتن لە کۆمەڵگا دا بەرچاوە. هەروەها تووند و تیژی پیاوان بەرامبەر ژنان و پیاو سالاری و پیاوانە بیرکردنەوە بە راشکاوی لە کۆمەڵگا دا زەق دەنوێنێ. سوئێد لە ریزی ئەو وڵاتانەیە کە ئەو کەسانەی شوێنی زاوگەیان لە دەرەوەی بازنەی ئوروپایە و منداڵەکانیان بە هەژاری گەورە بوون، چوونە نێو بازاری کاریانەوە چەتوونە. گوێ نەدان و هەڵاواردنی کەمئەندامان دەبێتە هۆی بەربەست و پەرەگرتوویی ئەو بەشە لە کۆمەڵگا دا. منداڵان ومێرمنداڵان و پیران بە پێی توانایی و تەمەنیان دەبێ هەڵس و کەوتیان دەگەڵ بکرێ. روانگەی سیاسی لە ساڵی ٢٠١٤ فاشیشزم و رەگەزپەرستی هەمووکاتێک بەربەستکەری مافەکانی ژن و هەڵکەوتوەکانی ئەو توێژەن. هاوکات کە فاشیزم لە هەوڵی پەرەپێدانی خۆ سەپاندن دایە، ئێمە شاهیدی بەهێز بوونی بەرەی دژی رەگەزپەرستی و جووڵانەوەی فیمینیستین. سیاسەتێک کە هۆکاری نابەرابەری لە کۆمەڵگا دا بووە، پێشتر لە لایەن دەوڵەتە سوسیال دێمۆکراتەکانەوە کراوە و ئێستا دوای ٨ ساڵ حوکومەتداری پارێزەرانی سەرمایە پەرەگرتووتر و بەرچاوترە کە کۆمەڵگا دەبێ بۆ پەرەگرتنی دروستی پێشکەوتن رێگایەکی تر دیاری بکا. رەنگە بۆ ئەو کەسانەی کار و جێگە ژیانی دایمیان دیارە و نیگەرانی سڵامەتی خۆیان نین و خاوەنی ئابووری باشن و دەردی کەمئەندامی و گرفتی نەفسی یان نیە و چووکترین نیگەرانیان لە چوونە ژێر پرسیاری هاووڵاتی بوونی سوئێدیان نیە، روانگەیەکی دروستیان لە ئاڵووگۆڕەکانی سیاسی کۆمەڵگا و راوراوێنی فاشیستەکان لە مەیدانی دەسەڵاتداری دا نەبێ. ئێمە ئاگادارین ئەوانەی لەو چوارچێوە دا ناگۆنجێن چۆن زەرەرمەند دەبن و دەشکێندرێن. لە سەر یەک بایخێکی کەمتر بە کاری ژنان لە بەرامبەر کاری پیاوان دەدرێ. بەرپرسایەتی و ئەرکی بەرێوەبردنی خاو و خێزان بە ژنان ئەسپێردراوە لە حاڵێکدا هیچ مووچەیەکی بۆ دیاری نەکراوەو هەروەها پیشەی چاوەدێری و پاراستن کەگەلێک جار بە پێچەوانەی حەز و مەیلە و جێی متمانە نین. ئەو ژنانەی لەدایکبووی سوئێدنین کەمترین حەقدەست و بێ متمانەترین هەلومەرجی دامەزراندنیان هەیە. جیاوازی حەقدەستی نێوان ژنان و پیاوان هەروا بەرەو هەڵکشان و نابەرابەرە. با بزانین، چۆن سیستەمی دابینکەری گشتیی لە رێگای خاوەن شیرکەتە تایبەتێکانەوە کە تەنیا ئامانجیان بەرفراوان کردنی بەرژەوەندێکانی خۆیانە، وەک چەوسێنەرێک هەڵس و کەوت دەکەن. ئێمە دەبینین چۆن قوتابخانەکان بە شێوەیەکی بەربڵاو لق و پۆپ دەکرێن کە ئەوە لە خۆی دا هۆکارگەلێکی نابەرابەری و جیاوازی چینایەتی لە کۆمەڵ دایە. ئێمە دەبینین ئەو منداڵانەی مەترسی زەربەوێکەتنیان هەیە چۆن وەپشت گوێ دەخرێن. ئێمە شاهیدی بارودۆخی نالەباری یەکەی نیشتەجێ بوون و بێکاری رو لە زۆر بوونی لاو و تازەلاوەکانین. ئێمە شاهیدی چاک کردنەوەی شەمەن نەفەرە لە کەڵک کەوتوەکانین. دەبینین دەوڵەتی سوئێد سەبارەت بە ئاڵووگۆڕەکانی کەش و هەوا بێ مبالاتە و بە ئەرکی خۆی هەڵناستێ. ئێمە دەبینین چۆن بە ساڵ داچووان ئاوڕیان لێنادرێتەوە و نێوەی زیاتری ئەو ژنانەی خانەنشین کراون لە ژێر هێڵی هەژاری دا دەژین. هەروەها دەبینین کە چۆن بژیوی ئەفرادی کەمئەندام و پەک کەوتوو رۆژ لە رۆژێ لە کەمی دەدا و لەو لاشەوە رێژەی کەسانی رەگەزپەرست و تاوانبار روو لە زیاد بوونە. ئەوەی کە روون و بەرچاوە بێعەداڵەتی باڵی بە سەر جیهانی ئێمە دا کێشاوە. خەڵکانی راکردوو دەمرن لە حاڵێکدا ژیانێکی بە تەبایان دەوێ. ئەوانەش کە بە هەر چەرمەسەرێک خۆیان گەیاندۆتە سوئێد، وەدەردەندرێن و ئەو تاقمەش کە خۆ حەشاردەدەن بە بێ ناسنامە لە قەڵەم دەدرێن. تووند و تیژی پیاوان لە بەرابەر ژنان دا دونیای داگرتوە و ئەوە لە خۆی دا بە پرسیار کێشانی بنەرەتی یە لە مەر پرسی گەرانتی هێمنایەتی وڵاتی سوئێد. ژنان وەک پاشکۆی پیاوان بەرەورووی هەڵاواردن و رق لێبوونەوە دەچن. ئێمە بۆ بردنە سەری جێگە و پێگەی خۆمان خەبات دژی تووند و تیژی و سەقامگیرکردن و گەرانتی پارێزواری ژیان بۆ هەموو دانیشتوانی وڵاتی سوئێد تەرخان دەکەین. لە بەراوردی نێونەتەوەیی دا وڵاتی سوئێد لە ریزی وڵاتانی یەکەمە کە بە سیستەمی دابینکردنی کۆمەڵایەتی بە هێز کە هاوکات وێڕای هەبوونی جەوهەر و مایەی بە توانا بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوە دەگەڵ کێشەو گرفتەکانی کۆمەڵایەتی دا هەیە. ئێمە بە بەرنامەو پرۆگرامێکی پوختەی سیاسی خۆمانەوە بەرەو سندووقەکانی هەڵبژاردن دەچین و ئامادەی هاوکاری ئەو رێکخراوانەین کە لە ئامانجەکانی ئێمە نیزیکن. ئێمە بروامان وایە کە هەموو مرۆڤەکان بە بێ جیاوازی رەگەزی، پێست، نەتەوە، نێرینە و مێیینە، بیرو برواو ئایین، مافی وەک یەکیان هەیە. داهێنەرانی فیمینیستی دەیانهەوێ رێکخراوە سیاسی یەکانی سوئێدی بە تەنگەژە بکێشێ تا بە دروستی بتوانن سیاسەتی دژی رەگەزپرستانە و فیمینیستیانە لە وڵاتی سوئێد بەرەو پێش بەرن. گرینگی دان بە پرسەکانی ساڵی ٢٠١٤ کار و ئابووری: پێناسەکانی وەک ناو و ناوبانگ، چەشنی رەگەز و رواڵەت نابێ لە پەیدا کردنی کار دا رێگر بن. هەموو ئیمکاناتی کۆمەڵایەتی پێویستە بۆ وەگەڕخستنی خەبات لە دژی هەڵاواردن کەڵکیان لێوەرگیرێ. وەلانانی ئەو کارگە و شیرکەتانەی خوو و خدەی هەڵاواردنیان هەیە لە لایەک و لە لایەکی دیکەوە دانی پێراگەیشتنی زیاتر بۆ کەمئەندامان لە هەر رەگەزێک بێتە ئاراوە. ئاڵووگۆڕ لە نوسینگەی نێوبژیوانی بە مەبەستی پەرەپێدان و دابینکردنی حەقدەستی وەک یەک، نەک ئەوەی خاوەن کار بە کەیفی خۆی حەقدەست دیاری بکا. سیاسەت و بریارەکانی دەوڵەت لە مەڕ مافی منداڵان پێداچوونەوەیان بە سەر دا بکرێ و بە گرینگ هەڵسەنگێندرێ. دایک و باب ئەرکی تاکیان لە کۆمەڵ داهەیە، منداڵان دەبێ خاوەنی هەم دایک و هەم باوک بن. هەموو بیمەکان تاکین، هۆکارێک نابیندرێ لە دایک و باوکان بیمەی تاکیان نەبێ و ئەوە لە خۆی دا پرسێکی گرینگی وەک یەکبوونە. ئەرکی بەرێوەبردنی ماڵ و منداڵ بە بێ هیچ مووچەیەک بە زۆری لە ئەستۆی ژنانە و ئەوەش دەبێتە هۆی لاواز بوونی چوونە پێشی کار و رۆڵی ژنان و هەروەها بیانوویەکە بۆ کەم داهاتی و کز بوونی باری ئابووری ژنان. هەموو مافەکانی پێراگەیشتنی منداڵ کە بە ئەستۆی دایک و باوکە دەبێ پارێزراو بێ. هەبوونی یەکسانی مافی ژنان لە بازاری کار دا، ئەوە دەسەلمێنێ کە کاتی ئەوە هاتوە کە دایک و باوکان دەبێ بیمەی تاک بیانگرێتەوە. دابەش کردنی کار ـ تەندروستی کۆمەڵایەتی ـ یەکسانی رەگەزی و کەش و هەوا زۆر دەمێکە بەرز بوونەوەی بەهرەی ئابووری بۆتە هۆکاری چوونە سەری داهاتەکان لە لایەک و هێنانە خواری کاتەکانی کار لە لایەکی ترەوە، ئەوە لە حاڵێکدایە کە زۆر کەس بێکارن و بەشێک بۆ بژیوی ژیانیان مەجبورن زیاتر لە کێش و توانایی لەشیان کار بکەن کە ئەوە دەبێتە هۆی زووتر دارزانی لەش و سەرهەڵدانی نەخۆشیەکان. داهێنەرە فیمینیستەکان، پێکهێنانی کۆمەڵگایەک دەخوازن کە لەو دا مرۆڤەکان بتوانن پێ بە پێی گوزەرانی رۆژانە برۆنە پێش و تووشی وەدواکەوتوویی نەبن. فیمینیستەکان خەبات دەکەن بۆ چەسپاندنی ٦ سەعات کار لە رۆژ دا. داهێنەرە فیمینیستەکان لە سەر ئەو باوەرەن کە کەم کردنەوەی سەعاتی کار، لە دارزانی خێرایی لەش و سترێس و نەخۆشیەکان بەرگری دەکا و دەرفەتی پێراگەیشتنی وەک یەک بۆ بەرێوە بردنی کاروباری نێو خێزانی بە بێ حەقدەست پێک دێنێ و رادەی بەشداری لە چالاکیەکانی کۆمەڵایەتی بەرینتر و هەروەها هۆکارە بۆ هاتنە خواری رادەی بێکاری لە وڵات دا. لکاندنی بیمەی بێکاری، دەرمانی و یارمەتێکانی ماڵی کۆمەڵایەتی، بە بیمەیەکی گشتیی و هەلایەنە کە گەرانتی لانیکەمی دەرەجەی گونجاو لە یەک سیستەمی دڵنیای ئابووری/ کۆمەڵایەتی دەبێ هەموو لایەک بگرێتەوە و کەس تەریک نەخرێ. سیستەمی دابین کردنی کۆمەڵایەتی کار بۆ دامەزراندنی سیستەمێکی دابینکەری بە هێزتری بێبەری لە قازانج هەڵێنجاندنی چینێکی تایبەت. ئێمە لایەنگری ئەو ئاڵووگۆڕ و جێگۆرکێی لە بوارەکانی دابینکردنی کۆمەڵایەتین کە دەسکەوتە قازانجەکانی ئابوری دەبێ هەمینسان بۆ پەرەگرتوویی ئەو بەشە وەگەڕ بخرێتەوە یان بۆ خزمەتگوزاری گشتیی بدرێتەوە بە دەوڵەت یان شارەداری. ئەو سەرمایە ئابوورییانەی لە نێو بازنەی سیستەمی پشتیوانی کۆمەڵایەتی دان، لانیکەم ٥٠ لە سەدی داهاتی لە رێگای وەرگرتنی ماڵیاتەکانەوە دابینکرابن و دەبێ بە روون و ئاشکرایی بێتە حیساب. هەروەها پارەی ئەو ماڵیاتانەی کە بۆ خوێندگا و ناوەندەکانی لەش ساغی کۆمەڵایەتی لە بەرچاو گیراون دەگرێتەوە. پەروەردە و ئاشنا کردنی منداڵان و لاوان لە قوناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی بە شێوەی رەخنەگرتن و دەربڕینی مافەکانیان، کە لە کاتی زەوتکردنی مافیان بزانن چۆن و لە کوێ داوای مافی لە دەست چوویان کەنەوە. بە هێز کردنی جەوهەری دێمۆکراتی لە نێو خوێندگاکان دا لە رێگای راهێنانی درێژ خایەن بۆ بیری رەخنەگرانە و پەرەپێدانی زانست لە بواری مافی مرۆڤ و دژایەتی دەگەڵ رەگەز پەرستییە، بە هێزکردنی بنکەکانی زانستی و لێکۆڵینەوە و سەرچاوە و پێداچوونەوە گەرەکەو تەرخان کردنی بودجەی پێویست بۆ ئەو مەبەستە گرینگە. بناخەی سەرکەوتنی خوێندگا و فێربوونی زانست لە دابینکردنی چوارچێوەیەکی هێمن و پارێزراو دایە. پەروەردەو راهێنانی زانستیانەی رەخنە گرتن بە شێوەیەکی ستاندارد بۆ هەموو قۆناخەکانی پەروەردەوخوێندن لە باخچەی ساوایان ڕا بگرە هەتا خوێندنگا ناوەندێکان دابین و وەختی بۆ تەرخان کرێ. پێویستە دەگەڵ هەستی رەگەز پەرستی، هەڵاواردنی رەگەزی و جینسی و دژی هەرچەشنە هەڵاواردن و بە هێندنەگرتنی کەمئەندامان، بە زانست و ئاگاییەوە بەربەرەکانی بکرێ. گونجاندنی یاسایەک کە مافی تەواو وەخت بە حەقدەستەوە تێیداگونجابێ بۆ ئەو کەسانەی لە کاتی نەگونجاوی کاری دا پێویستە پارێزگاری لە منداڵان بکەن. هەڵوەشاندنەوەی ( روت ئاودراگ / Rotavdrag ) کە ئەو بڕە لە بودجەی دەوڵەت زیاتر لە خزمەت چینی دەوڵەمەند دایە. پاراستن و مافی مرۆڤ: ژیاندنەوەی یاسایەکی نوێ لە مەڕ تاوانەکانی جینسی. بە بێ مەیل و رازی بوونی لایەنی بەرامبەر هەر چەشنە دەست درێژێک بە تاوان دەژمێردرێ و سزای هەیە. هەر کەس ئیختیاری تەواوی بە سەر لەشی خۆی دا هەیە و لە پاوانی کەس دانیە کە ئەوە پرسێکی گرینگی بناخەی دێمۆکراسی یە. زۆرترین ئازار و ئەشکەنجەو تووندووتیژی بەرەورووی ژنانی گەنج و بیرئاواڵانی ئەو چینەیە. لە یاسای ئێستا دا هاتوە ئەو کەسانەی تووشی ئازار و گرفت دەبنەوە، هۆکارەکەی دەگەرێتەوە بۆخۆیان. ئەوە یاسایەکی هەڵەیە. داهێنەرانی فیمینیزم ساڵیانێکی دوور و درێژە کە خوازیاری بەرێوە بردنی یاسایەکن کە لەو دا هەر دووک لایەنی نێر و مێ بە دڵخواز هەڵس و کەوتی جینسیان هەبێ. ئێمە پێمانوایە بە پێچەوانەی دادوەرانی دادگاکان، پیاوان دەتوانن باشتر بە کردەوەکانی خۆیان دا بچنەوە و رێز و حورمەتی لایەنی بەرامبەریان بگرن. لە هەر حاڵدا یاسای ئێستا لەوبارەوە روون و گونجاو نیە و پێویستە لایەنی یاسایی و قەزایی لە مەر ئەو پێشێلکاریانە بە تێبینێ وە پێداچوونەوەیان بەسەردا بکرێ. بەشی قەزایی دەبێ سەبارەت بە بەربەرەکانی دەگەڵ تووندووتیژێکان، هەڵاواردنی جینسی و رەگەزی، رەگەزپەرستی و پرسەکانی مافی مرۆڤ راهێنانی زۆرەملی پێک بێنێ. پەروەردەو راهێنانی چلۆنایەتی سکسی لە قوتابخانەکان بەرەوباشتر بوون بچێ و تازە لاوان دەستیان باشتر بە داو و دەرمانگا رابگا. بەشی پەنابەران: کردنەوەی سنوورەکانی سوئێد بە سەر پەنابەران دا. هەموو ئەو کەسانەی پسولەی نیشتەجێ بوونیان لە سوئێد دا نیە، ئیجازە و مافی پەنابەرییان پێ بدرێ. پێکهێنانی تیمێکی لێکۆڵەر بۆ کردنەوەی سنورەکانی سوئێد بۆ هاتنی پەنابەران. ئیجازە بدرێ ئەو ئیمکانات و سەرچاوانەی بە مەبەستی بەربەست کردنی هاتنی پەنابەر تەرخان کراوە، بۆ بە هێز کردن و بەشداری جەماوەرلە ئەرکە کۆمەڵایەتێکان بێ. باشتر وایە ئیدارەی پەنابەران وەک ئەرکانێکی دەوڵەتی لە جیاتی ئەوەی کە تەنیا بەرپرسی راگرتن یا رانەگرتنی پەنابەر بێ، ببێتە دامەزراوەیەک کە ئەرکی راپەڕاندنی وەک حەقدەستی کار، ماڵیات، جێگەی نیشتەجێ بوون، پەروەردەوبارهێنان و تەندروستی لە سوئێدێکی کراوەتر و ئاواڵەتر بە رێوە بەرێ. ئەو بڕە پرسە سەرکێ یانەی کە دەبێ سرنجیان بدرێتێ، بریتین لە: دامەزرانی دامودەزگایەکی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، کە بۆ پەرەپێدان و پارێزگاری و چاوەدێری بە سەر کاروباری مافی مرۆڤ لە سوئێد دا تێبکۆشێ. گۆڕینی مافی منداڵ بە پێی کنوانسیونی مافی منداڵان بێ. بەرێوە چوونی بڕیارەکانی نێونەتەوەیی بە یاسایەکی گاریگەر لە سوئێد. لابردنی ئەو بەشە دەگمەنە لە یاسا کە " بە هۆی دەست پێرانەگەیشتن "، ببێتە دەستپێک و هەوڵدان بۆ ئەوەی مافی کەمئەندامانی سوئێد هاوریزی کنوانسیونی رێکخراوە نەتەوە یەکگرتوەکان بێ. هەبوونی پشتیوانی دەوڵەتی لە حەشارگەکانی ژنانی هەرەشەلێکراو. پێکهێنانی دەرفەتێکی لەبار بۆ جۆرەکانی هاوژیانی نێو بنەماڵەیی دا. وەلابردنی هەناردە کردنی چەک و چوڵ بۆ دەرەوە. کەمکردنەوەی بودجەی نیزامی و لە بەرامبەر دا مایە دانان بۆ بەرگری کردن لە تووند و تیژی. گەشەسەندنی پایەدار و پلاتفورمی کۆمەڵایەتی: بەدەستپێکردن و دروست کردنی خانووبەرە، کێشەی بێ ماڵی چارەسەر دەبێ. هەموو کەس مافی خۆیەتی خاوەن ماڵ بێ و دارێژەرانی سیاسەت دەبێ بۆ دابین کردنی مافی خەڵک بە ئەرکی خۆیان هەستن. بیرۆکەی ئێمە ئەوەیە کە لە رێگای ئەو یارمەتییە تایبەتانەی دەوڵەت، لە سەر دروست کردنی جێگای نیشتەجێ بوون کە هەرزانن و هاوخوانی لەباری دەگەڵ ژینگە هەبێ و هەروەها ئاپارتمان گەلێک کە موناسیبی حاڵی بنەماڵە جۆراجۆرەکان بێ، سەرمایەگوزاری دەکەین. روت ئاودراگی لا دەبەین و لە بری ئەو، پرۆژەکانی ساخت و سازی خانووبەرە و ئاپارتمان بۆ نیشتەجێ بوونی خەڵک بە تایبەت لەو شوێنانەی کەمووکوری ماڵ هەیە وەگەڕ دەخەین. ماڵیات دانان لە سەر بڵاوبوونەوەی گازەکانی گۆڵخانەیی: کەش و هەوا پرسێکی عەداڵەتی یە. گەورەترین زەرەر و سەدەمەی نالەباری ئاو و هەوایی ژنانی دانیشتووی باشووری گۆی زەوی دەیبینن. سوئێد دەبێ بۆ دانانی ماڵیاتی جیهانی بە سەر گازەکانی گۆڵخانەیی هەنگاو هەڵێنێ. رێکخراوە نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پشتیوانی و بەرگری لەو کۆمەڵگایانەی تووشی بەڵا و زەرەروو زیانی سروشت بوون قوڵی هیمەت و هاوکاری هەڵماڵێ و بۆ قەرەبووکردنەوەی زەرەرمەندان سندوقێکی تایبەت بۆ لێقەوماوان لە ژێر چاوەدێری خۆی دا هەبێ و بەرێوەی بەرێ. ئێمە خوازیاری ئەوەین کە وڵاتی سوئێد بە ئەرکەکانی خۆی سەبارەت بە پاراستنی ژینگە هەستێ و ئەرکی وەک دانانی ماڵیاتی بەردەوام بە سەر بڵاوبوونەوەی گازەکانی گۆڵخانەیی بەرهەمهێنراوی خواردنەجۆراجۆرەکان و یەک لەوان کەمکردنەوەی خواردنی گۆشت تێبکۆشێ. چۆنکە ئەوە لە خۆی دا دەبێتە هۆی لابردنی بارێکی قورس و گران لە سەر زیان وێکەوتنی ژینگە. لە پرسەکانی دیکەی پەرەپێدانی خۆراگر، دەکرێ سەرمایەگوزاری بۆ دابینکردنی کەرەسەی هاتووچۆی گشتیی هاووڵاتیان بە نرخێکی هەرزان و گونجاو. لابردنی ماڵیات لە سەر نرخی زیادەی کەرەسەی گشتیی هاتووچۆ وەک قەتار و ئوتوبوس و هەروەها دانی زانیاری و ئیمکاناتی زیاتر بە شیرکەتی هەڵگرتن و راگواستن هاوکات دەگەڵ بریاری تازە بە مەبەستی هەرزان کردنی نرخی بڵیتەکان. گەڕاندنەوەی ئاژانسی پشتیوانی و بەرگری لە ئاژەڵ و بردنەسەری ئامانجەکانی پشتگیری لە مافی ئاژەڵە گیانلەبەران بە گشتیی. بردنە پێشی سیاسەتێکی چالاک بۆ کەمکردنەوەی بەستراوەیی بە سوتەمەنی یە فوسیلێکان بە جۆرێک کە سوئێد تا ساڵی ٢٠٤٠ بە تەواوی بە وزەکانی ژینەوەربوو( تجدیدپذیر) دەستی راگەیشتبێ. دروشمی ئێمە ئەوەیە: رەگەزپەرستان لە پارلمان وەدەر دەنێین و فیمینیستەکان لە جێگایان دادەنێین. سەرکەوتنی فیمینیستەکان نیزیکە. جووڵانەوەیەکی فیمینیستی کە بناخەی سیاسەتی لە سەر دژایەتی دەگەڵ رەگەزپەرستی یە و داکۆکیکەری مافی مرۆڤ و پاراستنی ژینگەیە، باشترین هەڵبژاردە دەبێ لە جێگای فاشیسم. ئێمە فیمینیستەکان لە بیرۆکەی دامەزرانی کۆمەڵگایەکی بەرابەری بە بێ هەڵاواردن بە مافی یەکسان بۆ هەموو مرۆڤەکانین