کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی حەسەن ڕوحانی لە عێراق بە مەبەستی دەورلێدانی گەمارۆکان

15:46 - 20 رەشەمه 2718

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی ڕەشەمە سەرۆک‌کۆماری ئێران سەردانی سێ رۆژەی خۆی لە عێراق دەسپێکردو لە هەوڵدایە بۆ دەورلێدانی گەمارۆکانی ئامریکا بۆ سەر وڵاتەکەی لە عێراق کەڵک‌وەربگرێ دانیشتن لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵات و هاوکارییە ناوچەییەکان، ئامادەبوون لە کۆڕبەندی ئابووریی بە ئامادەبوونی کەرتی تایبەت و دەوڵەتیی ئێران و عێراق لە بەرنامەکانی سێ ڕۆژەی سەرۆک کۆماری ئێران لە عێراقە و دەیهەوێ بەرپرسانی دەوڵەتی عێراق ڕازی بکات پێوەندییە ئابوورییەکانی خۆیان بە هۆی گەمارۆکانی ئامریکاوە ڕانەگرن. بە گوتەی ئیرەج مەسجدی باڵوێزی ئێران لە بەغدا: بڕیارە حەسەن ڕۆحانی سەرکۆماری ئێران لە سەردانەکەی خۆی بۆ عێراق لەگەڵ ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق دیدار بکات. هەروەها باڵوێزی ئێران لە بەغدا ڕایگەیاند؛هاڵگرتنی ڤیزە لە نێوان دوو وڵاتی ئێران و عێراق تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکانی ڕۆحانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکوومەتی فیدراڵی عێراقە. لەو سەردانەدا رۆحانی دەیھەوێ بۆ دەورلێدانی گەمارۆكانی ئەمریكا كەڵك لە عێراق وەربگرێت.