کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

برایان هووک: ئێران لە هەوڵی گۆڕینی شناسی عێراق دایە

19:09 - 21 رەشەمه 2718

ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕەشەمەی ١٣٩٧ی هەتاویی، برایان هوک نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی ئێران، لە کاردانەوەیەکدا بە سەفەری حەسەن ڕووحانی سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەیهەوێ عێراق بکاتە یەکێک لە پارێزگاکانی ئێران. ناوبراو جەختی کردەوە کە کە کۆماری ئیسلامی لەو ڕێگایەوە دەتوانێ دەروازەیەکی نیزامی بکاتەوە بۆ ئەوەی سپای پاسداران بتوانێ مووشەک، چەکوچۆڵ و گرووپی توندڕۆ بۆ هەموو ناوچەکە بگوازیتەوە. ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران ماوەیەکی زۆرە لە عێراق گرووپی توندڕۆی جۆراوجۆر پەروەردە دەکا و لەو ڕێگایەوە سەدان کەسی دژبەر و نەیاری خۆی لەو وڵاتە تێرۆر کردووە و لە ڕێگای ئەو گرووپانەوە گوشاری خستۆتە سەر سیاسەتمەدارانی عێراق و دەیهەوێ سیاسەتەکانی خۆی بەسەریاندا بسەپێنێ و بیانهێنیتە ژێر ڕکێفی خۆی. لەگەڵ ئەوەی کە بەشێک لە شیعەکانی عێراق بەکردەوە هاوکاریی ئەو ڕیژمە دەکەن بەڵام سوننە و بەشێکیتر لە سیاسەتمەدارانی ئەو وڵاتە دژی دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانن