کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی هاوكاریی حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگۆی وتووێژ له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران

17:43 - 23 پووشپەڕ 2719

بۆ ئاگاداری بیروڕای گشتیی و كۆمه‌ڵانی خه‌لكی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نین: ١- حیزبه‌كانی پێكهێنه‌ری ناوه‌ندی هاوكاریی، هه‌مووكات‌ بڕوایان به‌ چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی كورد له‌ كوردستانی ئێران به‌ رێگای ئاشتیخوازانه و دادپه‌روه‌رانه و دیالۆگ‌ هه‌بووه و هه‌یه‌‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌ لایه‌ك‌ كۆماری ئیسلامی ئێران بڕوای به‌ چاره‌سه‌ری سیاسی مه‌سه‌له‌ی كورد نه‌بووه‌، و له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئه‌زموونی وتووێژه‌كانی ڕابردووش زیاتر كه‌ش و هه‌وای بێ متمانه‌یی درووست كردووه‌
۲_ لە پێناو چارەسەرکردنی ئاشتیانەی پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا هێندێک ناوەند و لایەنی سەربەخۆی نێونەتەوەیی لە گەڵ ناوەندی هاوکاری لە پێوەندیدان. مەبەست لەو پێوەندییانە یارمەتیدان بۆ دیتنەوەی ڕێگاچارەیەکی سیاسی ئاشتیانە بۆ مەسەلەی کوردە. ٣- هەرکات مه‌رجه‌كانی دانوستانێکی جیددی بۆ چاره‌سه‌ری پرسی كو‌رد له‌ كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات وه‌دی بێ، بە دڵنیایی ناوه‌ندی هاوكاری ڕای گشتیی و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان لێ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌. ناوه‌ندی هاوكاریی حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران ڕێكه‌وتی ۲۲ی پوشپەڕی ۱۳۹۸