کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ میر حازم تەحسین بەگ، بەبۆنەی هەڵبژێرانی بە سەرۆکی ئیزدییەکانی کوردستان

19:31 - 8 گەلاوێژ 2719

بەڕێز میر حازم تەحسین بەگ، سەرۆکی ئێزدییەکانی کوردستان بەبۆنەی هەڵبژاردنت بە سەرۆکی ئێزدییەکانی کوردستان، بە ناوی خۆم و هەموو هاوڕێیانم لە حیزبی دێموکراتی کوردستان پیرۆزباییت پێ دەڵێم. هەموومان لە چەند ساڵی ڕابردوودا لە کارساتێک کە بەداخەوە لە سۆنگەی داعشەوە بەسەر خوشک و برایانی ئیزدییەکانمان هات، ئاگادارین و ئەو کارەساتە ویژدانی مرۆڤایەتیی هەژاند و تێکڕای خەڵکی کوردستانیشە داغدار و بڕیندار کرد. ئێمە هیوادارین لە سایەی سەرۆکایەتیی ژێرانەی جەنابت و هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان خوشک و برایانی ئیزدیمان بتوانن جارێکی دیکەش لە خاک و نیشتمانی خۆیان واتە کوردستاندا بحەسێنەوە و بە قەرەبوو کردنەوەیان لە هەموو بوارەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسی و مادیدا ئارامی باڵ بەسەر ئەو ناوچەیەدا بکێشێ. هەروەها هەموو لایەک یارمەتیدەر بین بۆ سڕینەوەی ئاساواری ناخۆشییە ڕووحی و دەروونییەکان لەسەر هەموو ئیزدییەکان. حیزبی دێموکراتی کوردستان سکرتێری گشتی مستەفا مەولوودی ٨/٥/١٣٩٨ ٣٠/٧/٢٠١٩