کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆلای پارێزگاری هەولێر

19:11 - 10 رەزبەر 2719

بەپێی هەواڵێک کە بە هەواڵدەریی کوردستان و کورد گەیشتوە، ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٩ی ڕەزبەرەی ١٣٩٨ ی هەتاوی بەرامبەر بە ١ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩ی میلادی هەیئەتیکی حیزبی دێموکراتی کوردستان کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان عومەر باڵەکی ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان، خالید وەنەوشە ئەندامی کۆمیتەی ناوندی و لێپرسراوی پەیوەندییەکانی حیزب لە هەولێر و ئامانج زیبایی ئەندامی پەیوەندییەکان، بە مەبەستی پیرۆزبایی سەردانی بەڕێز دکتور فرسەت سۆفی پارێزگاری تازەی هەولێریان کرد کە بەگەرمی پێشوازییان لێکرا. لە دانیشتنێکی دۆستانەدا، وێڕای گەیاندنی پیرۆزبایی سەرکردایەتی حیزب بە بەڕێزیان، هیوای سەرکەوتنیان بۆ پارێزگاری تازە خواست لە کار و ئەرک و خزمەتەکانی بە پارێزگای هەولێر.