کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆپیشاندانەکانی بەغدا سەدان کوژراوو برینداری لێکەوتەوە

21:35 - 10 رەزبەر 2719

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٩ی ڕەزبەری ٩٨ی هەتاوی خۆپیشاندانێکی هێمنانە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە سیاسەتەکانی حکوومەتی عێراق و پاش لابردنی بەرپرسی ئاسایشی گشتی عێراق و دانانی کەسێکی حەشدی شەعبی و نزیک لە کۆماری ئیسلامی لەو پۆستە، خەڵکی ناڕازی ڕژانە سەرشەقامەکانی بەغدا وخۆپیشاندانێکی هێمنانەیان بەڕێوەبرد و دژی کۆماری ئیسلامی دروشمیان بەرزکردەوە کە دواتر هێزەکانی حەشدی شەعبی تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد و ئاڵۆزی لێکەوتەوە. بە پێی هەواڵی ئەلعەرەبییە هەرزوو خۆپیشاندانەکان گەیشتنە شارەکانی دیکە و بە تایبەت بەسرە و کەربەلا. هەرلەو پێوەندییەدا و بە پێی هەواڵی سەرچاوەکانی هەواڵ بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حەُدی شەعبی لە خەڵک ٢کەس کوژران و زیاتر لە ٢٠٠ برینداری لێکەوتەوە. شایانی باسە کە پارێزگاری کەربەلا کەوتە دەس خۆپیشاندەرانی ناڕازی و خەڵکی خۆپیشاندەر دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و دەستێوەردانەکانی لە عێراقدا دروشمیان دەدا