کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەزیری ڕاوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستان، لە گە ئێران سەبارەت بە یەمەن وتووێژ ناکەین.

21:35 - 10 رەزبەر 2719

عادل ئەلجوبەیر"وەزیری ڕاوێژکار لە وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستان لە وتووێژێکدا لە گەڵ فاکس نیوز ڕایگەیاند: ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی چاوەڕوانی ئەوە نەبێ کە ئێمە سەبارەت بە یەمەن لە گەڵ ئەودا وتووێژ بکەین چونکە یەمەن وڵاتێکی ترە و خاوەنی خۆی هەیە. کۆماری ئیسلامی دەبێ دەست لە پشتیوانی تیرۆرلە ناوچەکەدا هەڵگرێ، کردەوە تێکدەرانەکانی بوەستێنێ، دەستێوەردان لە وڵاتانی موسوڵمان و عەرەبیدا ڕابگرێ، و پرۆژە مووشەکی و ناوکییەکانی کە مەترسین بۆ سەر ئاسایشی جیهان و بەتایبەت ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەبێ کونترۆڵ بکرێن و دوای ئەوەش ئەوە کۆماری ئیسلامییە کە شەڕ و ئاژاوەی سازکردووە وهەر خۆیشی دەبێ دەسپێشخەر بێ بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە. شایانی باسە کە وتەبێژی ڕوحانی پێشتر ڕایگەیاندبوو کە عەرەبستان داوای لە ئێران کردووە بۆ وتووێژو، بەڵام وتەکانی "عادل ئالجوبەیر"پێچەوانەی لێدوانی بەرپرسانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییە.