کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پرۆفیسۆر دوکتۆر عێزەدین مستەفا ڕەسول کۆچی دوایی کرد

17:38 - 11 رەزبەر 2719

پرۆفیسۆر دوکتۆر عیزەدین مستەفا ڕەسول، كوڕی مەلا مستەفای سەفوەت ئەمڕۆ پێنج شەممە لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. دوکتۆر عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ لە ساڵی ١٩٣٤ لە شاری سلێمانی لە دایکبووە و پلەکانی خوێندنی یەک لە دوای یەک بڕیوە. ناوبراو سیاسەتمەدار، مامۆستا، نووسەر و کوردیزانێکی بەتوانا و تێکۆشەرێکی ناوداری ڕێگەی کوردایەتی بوو و خزمەتێکی گەورەی بە کورد، دۆزی کورد و زمان و فەرهەنگی کوردی کردووە. عیزەدین مستەفا یەکێکە لە دامەزرێنەرانی یەکێتیی نوسەرانی کورد بوو و خاوەنی بەرهەمی جۆراوجۆری ئەدەبی و سیاسییە و لەو ڕێگەیەشەوە خزمەتێکی گەورەی بە ئەدەبی کوردی کردوە. مامۆستا عیزەدەین مستەفا ڕەسووڵ دۆستی نزیکی ڕێبەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو و پێوەندییەکی گەرمی لەگەڵ شۆڕشگێرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەبوو.