کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی پارتی شەپۆلی پێشەڕۆژی کورد لە دەفتەری نوێنەرایەتی حیزب لە هەولێر

19:09 - 11 رەزبەر 2719

ڕۆژی سێشەممە ٩ی ڕەزبەری ١٣٩٨ی هەتاوی بەرامبەری ١ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩ی زایینی بەڕێزسلێمان عەبباس ناسراو بە باوکی کاوە، لیپرسراوی پێوەندیەکانی پارتی شەپۆلی پێشەڕۆژی کورد لە سوریا سەردانی دەفتەری نۆینەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی کرد و لە لایەن خالید وەنەوەشە لێپرسراوی دەفتەری نوینەرایەتی حیزب لە هەولێر و ئامانج زیبایی ئەندامی پێوەندییەکان پێشوازیان لە ناوبراو کرد و کۆمەڵێک باسیان لە چەند بابەتی پێوەندیدار بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکرد و پاشان باسێک لە پێوەندی و دۆستایەتی دوو لایەنی حیزبی دێموکراتی کوردستان و پارتی شەپۆلی پێشەڕۆژی کورد لە سوریا کرا و بۆ جارێکیتر پێداگری لەسەر دۆستایەتی و هاوکاری هەر دووک لایەن کرایەوە.