![](/files/abdullahassanzadeee-3.jpg)
بنه ماڵه‌ی به‌ڕێزی پڕۆفیسۆر دوكتۆر عیززه‌ددین مسته‌فا ڕه‌سووڵ
ده‌گه‌ڵ سڵاووڕێزی بێ‌پایان
زۆر به‌داخه‌وه له كاتێكدا به سه‌فه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان‌م هه‌واڵی پڕجه‌خاری كۆچی دوایی تێكۆشه‌ر و نووسه‌ری گه‌وره و به‌توانای كورد مامۆستا دوكتۆر عیززه‌ددین مسته‌فا ڕه‌سووڵم وه‌رگرت. بۆمن خه‌فه‌تێكی گه‌وره‌یه كه له‌و بۆنه ناخۆشه‌دا له نزیكتان نیم و ناتوانم ده‌گه‌ڵ كۆڕی ئه‌دیبان و نیشتمانپه‌روه‌رانی كورد و بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌كه‌ی له‌سه‌ر گڵكۆی پیرۆزی ئاماده بم و له مه‌جلیسی پرسه و سه‌ره‌خۆشییه‌كه‌یدا بم.
دوكتۆر عیززه‌ددین بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئۆگری پێشكه‌وتنی زمان و ئه‌ده‌بی كوردی و ڕێبواری ڕێگای خه‌بات بۆ ئامانجه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردن، ناوێكی ئاشنایه. ئه‌و نووسه‌رێكه كه له‌پاش خۆی پتر له ٨٠ كتێبی به‌نرخی له بواری ئه‌ده‌ب و زمانه‌وانی و ڕه‌خنه و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی و هی‌تردا به‌جێ هێشتوه و به‌رهه‌مه‌كانیشی هه‌ركام له بواری خۆیدا پێشه‌نگ و شیاوی لێفێربوونن. ڕه‌نگه بۆ وه‌سفی ئه‌و نووسه‌ره ناوداره ئه‌وه‌نده به‌س بێ كه بڵێین هه‌تا دواڕۆژه‌كانی ژیانی ده‌ستی له قه‌ڵه‌م به‌ر نه‌دا و ڕووباری پڕشه‌پۆلی به‌خشنده‌یی وشكاوی نه‌هات.
گومانی تێدا نیه كه مه‌رگی دوكتۆر عیززه‌ددین ته‌نیا كۆستی بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌كه‌ی نیه و بۆهه‌موو ئه‌وانه‌ی شاهیدی زانایی و به‌توانایی و به‌خشنده‌یی ئه‌و بوون خه‌سارێكی گه‌وره و كه‌لێنێكی به‌رچاوه كه پڕكردنه‌وه‌ی پێویستی به هه‌وڵ و خه‌باتێكی به‌رده‌وامی كۆمه‌ڵی ئه‌دیبان و ئاشقانی قه‌ڵه‌می كوردی هه‌یه. دڵنیاشم كه ناو و یادی له‌لای هه‌موو دڵسۆزانی نه‌ته‌وه‌ی كورد بۆ هه‌میشه به زیندوویی ده‌مێنێته‌وه و له ئاسمانی ئه‌ده‌بی كوردیدا ده‌دره‌وشێته‌وه.
به‌و بۆنه خه‌مناكه‌وه له كانگای دڵمه‌وه سه‌ره‌خۆشی و هاوده‌ردیم به ئێوه ئه‌ندامانی به‌ڕێزی بنه‌ماڵه و به هه‌موو دۆستان و ئاشنایانی و به كۆڕی نووسه‌ران و قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ستان و به‌گشتی به سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان پێشكه‌ش ده‌كه‌م. ڕووحی نه‌مری شاد بێ و ئێوه‌ش ساغ و ته‌مه‌ندرێژ بن و سێبووری بۆ هه‌موو لایه‌ك.
براتان عه‌بدوڵڵای حه‌سه‌ن زاده ، فه‌ڕانسه ٣ی ئۆكتۆبری ٢٠١٩