کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکردنی شارەداری بانە بە هۆکاری گەندەڵی

18:37 - 13 رەزبەر 2719

بە پێی هەواڵی هەواڵدەری ئیلنا، شارەدار و یەکێک لە کارمەندەکانی شارەداری بانە لە لایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە بە تۆمەتی گەندەڵی دەسبەسەر کران. جێگری کاروباری ئاوەدانی پارێزگاری کوردستان وتی: "ساڵی ڕابردوو چەندین هەواڵمان سەبارەت بە گەندەڵی شارەداری بانە بە دەست گەیشت و بەدواداچوونمان بۆ کرد، هەرچەند بەڵگەی زۆرمان کۆکردۆتەوە بەڵام لێکۆڵینەوەکان هێشتا بەردەوامن و پەروەندەکەی نەبەستراوە. ئەو بەڵگانەی کە لە بەردەستن بەشی ئەوە دەکەن کە ناوبراو دەسبەسەر بکرێت." مەلەکی جێگری کاروباری ئاوەدانی پارێزگاری کوردستان هەروەها ڕایگەیاند کە یەکێکی دیکە لە شارەدارەکانی پارێزگای سنە تۆمەتی گەندەڵی لەسەرە و خەریکی لێکۆڵینەوەین لەو بابەتە. شایانی باسە کە وێڕای دەسبەسەرکردنی چەند کەسێک وەکوو مۆرەی سووتاو و قوربانی بۆ گەندەڵە گەورەکانی کۆماری ئیسلامی هەموو جومگەکانی دەسەڵاتی ئاخوندەکان پڕبووە لە گەندەڵی و بە تاڵانبردنی سامانی خەڵکی ئێران.