کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یاریزانی کورد، وریا غەفووری لە تۆپی پێی ئێران دوور خرایەوە

14:29 - 14 رەزبەر 2719

وریا غەفووری یاریزانی کورد کە لە یانەی "ئیستقلال"ی ئێران یاری دەکرد و یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی ئێرانە، پاش هەڵویستەکانی لە هەمبەر رووداوەکانی ئێران و کوردستان، کەوتەبەر تووڕەیی بەرپرسان و ڕۆژی شەممە ١٣ی ڕەزبەر لە لیستی کۆتایی تۆپی پێی ئێران و کامبووج ناوی سڕایەوە. بەڕای چاودێران و شارەزایانی تۆپێ پێ، وریا یەكێكە لە ۲باشترین بەرگریكارەکانی تۆپی پێیە، بەڵام بە هۆی ڕەخنە گرتنی لە بەرپرسانی باڵای ڕێژیم زۆرجار بە شێوەی جۆراوجۆر سەرکۆنە کراوە. وریا غەفووری یاریزانی خەڵکی شاری سنە ، ساڵی ڕابردوو لە لاپەڕەی فەرمیی خۆی لە ئینیستاگرام ڕەخنەی لە قسەکانی محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران گرت و دەنگدانەوەی زۆری لێکەوتووتەوە تا ئاستێک کە خامنەیی ڕێبەری باڵای ێژیم لەو بارەوە وەدەنگ هات و وریای غەفووری بە "نمەک نەشناس" ناوبرد. شایانی باسە کە وریا غەفووری ـسەبارەت بە کوڵبەر کوشتن و مانگرتنەکانی کوردستانیش بێدەنگ نەبووەو بووتە یاریزانێکی خۆشناو و خۆشەویست چ بۆ کوردەکان و چ لە ئاستی ئێراندا. ئەو یاریزانە لە دوایین هەڵویستی خۆی دوای گیان لەدەستدانی سەحەر خودایاری ، پشتیوانی لە مافی بەشداریی‌کردنی ژنان لە یاریگە و ستادیۆمەکان کرد.