کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

درێژەی خۆکوژییەکان لە شارەکانی کوردستان

16:09 - 14 رەزبەر 2719

کچێکی مێر منداڵ و ژنێک لە " نایسەری شاری سنە " لە ڕێگەی خۆکوژی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە. ڕۆژی هەینی ١٢ی ڕەزبەری ١٣٩٨ی هەتاوی، کچێکی تەمەن "١٦" ساڵ دانیشتووی شارۆچکەی نایسەری سنە بە ناوی "ئارینا مورادی" بە هۆی کێشەی خێزانی و دەمەقاڵێ لەگەڵ براکەی لە ڕێگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی شەممە ١٣ی ڕەزبەر، ژنێک کە دایکی دوو منداڵە، هەر لەو شارۆچکەیە بەهۆی هەژاری و بێدەرەتانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. شایانی باسە کە " نایسەری سنە " دانیشتووانی نزیک بە ١٠٠هەزار کەسە و یەکێک لە هەژارترین شارۆچکەکانی شاری سنەیە کە کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هیچ ئاوڕێک لە ژیانی خەڵکی هەژاری ئەو ناوچەیە نادەنەوە، خەڵكی ئەو شارۆچکەیە بە هۆی بارودۆخی نالەباری ژیان و کێشە و گرفتە کۆمەڵایەتیەکان و بنەماڵەییەوە بە دەیان جار پەنایان بۆ خۆ کوشتن بردووە بە جۆرێک کە تەنیا لە ماوەی چوار ڕۆژدا چوار کەس لەوشوێنە لە ڕێگەی خۆکوژییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.