کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕەزایەتی مامۆستایان لە ڕۆژی جیهانیی مامۆستادا

20:32 - 14 رەزبەر 2719

ڕۆژی ١٣ی ڕەزبەری ١٣٩٨ی هەتاوی، بەرامبەر بە "٥ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩ی زایینی"، کە ڕێککەوتە لەگەڵ ڕۆژی جیهانی مامۆستا، کۆمەڵێک لە مامۆستایان بە نیشانەی ناڕەزایەتی لە بەردەم وەزارەتی پەروەردە کۆبوونەوەیەکیان رێکخست. ڕۆژی ١٣ی ڕەزبەر مامۆستایان ، بۆ دەربڕینی ویست و داواکانی خۆیان و ڕاگەیاندنی ناڕەزایەتیان بە گوێی بەرپرسان لە بەر دەم وەزارەتی پەروەردە و ڕاهێنان کۆبوونەوە. لەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەدا مامۆستایان بە دانی دروشم دژی ناعەداڵەتی وگرینگی پێنەدان بە مامۆستایان لە ژمارەیەک پلادکارت کە لە سەریان نووسرابوو، بێبەش بوونی منداڵان لە پەرەردەی بێ بەرامبەر، بێبەش بوون لە دەرمان و پێڕاگەیشتن بە منداڵان، هەڵاواردنی رەگەزی و چینایەتی، گەندەڵیی داواکارییەکانی خۆیان هێنایە بەرباس. لە بەشێکی دیکەی ویست و داوای مامۆستایان لەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەدا ئیشارەیان بەوە کردبوو کە جێگای مامۆستایان نابێ بەندیخانە بێ و مامۆستایانی بەندکراو دەبێ ئازاد بکرێن، نە دوور خستنەوە و نە زیندان هیچ کاریگەریی نییە، نە دزی نە زیللەت ئەوەیە درووشمی میللەت، دەست لە بەتایبەتی کردنی قوتابخانەکان هەڵگرن، ئەوانە کۆمەڵێک داواکاری و دروشمی مامۆستایان بوون لە ڕۆژی جیهانی مامۆستادا و بەشداربووانی کۆبوونەوەکەش بە دووپاتکردنەوەی درووشمەکان ناڕەزایەتی خۆیان لە بەردەم وەزارەتی پەروەردە درێژەپێدا.