کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گیان لەدەستدانی ٢٤ کرێکار لە پارێزگای ورمێ

20:34 - 14 رەزبەر 2719

لە سەرەتای ئەمساڵەوە، ٢٤ کرێکار لە پارێزگای ورمێ، بەهۆی ڕووداوی کار گیانیان لەدەستداوە. بەڕێوەبەری پزیشکی یاسایی پارێزگای ورمێ، ڕۆژی شەممە، ١٣ی ڕەزبەری ١٣٩٨ی هەتاوی، لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی "ئیرنا" ڕایگەیاند: لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا لە پارێزگای ورمێ، ٢٤ کرێکار بەهۆی ڕووداوی کارەوە بوون بە قوربانی. بە وتەی "ڕەسووڵ ڕەوشەنی"، ئەو ڕێژەیەی گیان لەدەستدانی کرێکاران، بەهۆی ڕووداوی کارەوە بە هەڵسەنگاندن لەگەڵ ساڵی ٩٧دا، لەسەتا ٤١ بەرزبۆتەوە. ساڵی ڕابردوو هەر لەو پارێزگایە ١٧ کرێکار گیانیان لەدەستداوە. ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە لە کۆی گشتیی ئەو ٢٤ کەسە، ٢٣ کەسیان پیاو بوون و ١ کەسیش ژن بووە. بەربوونەوە لە بەرزایی و بەرکەوتنی شتی قورس، نەبوونی ئەزموونی کار، ئەمنییەتی شوێنی کارکردن، گرینگی پێنەدانی خاوەن کار بە کرێکاران لە هۆکارەکانی گیان لەدەستدانی ئەو کرێکارانە بوون.