کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەمبوونەوەی لە سەتا ٣٣ی بازرگانیی نێوان ئێران و تورکیە

15:54 - 15 رەزبەر 2719

ڕۆژنامەیەکی نێودەوڵەتی بەناوی"فاینشناڵ تریبوون" لە نوێترین هەواڵی خۆیدا باس لە ئامارەکانی وڵاتی تورکیە دەکا و لەو ئامارانەدا پێوەندیی بازرگانیی ئێران و تورکیە دەخاتە بەر باس. ئەو ڕۆژنامەیە باسی لەوە کردووە کە لە هەشت مانگی ڕابردوودا، ئاڵووێری بازرگانیی ئێران و تورکیە بۆ سەتا ٣٣ دابەزیوە و هەناردە و هاوردەی ئەو دوو وڵاتە بەڕادەیەکی بەرچاو کەم بۆتەوە. هەروەها بەپێی ئەو ئامارەی کە ناوەندی ئاماری تورکیە بڵاویکردۆتەوە، نرخی بازرگانیی ئەو دوو وڵاتە لە ٢٠١٩دا ٤٧٠ میلیۆن دۆلار بووە کە ئەو ژمارەیە لە چاو ساڵی ٢٠١٨ بۆ یەک لەسەر سێ دابەزیوە. ئێران یەکێک لەو وڵاتانەیە کە پێوەندیی سیاسی و بازرگانیی لەگەڵ تورکیە زۆرە و وڵاتی تورکیەش یەکێک لە سەرەکیترین هەناردەکارانی ناوچەکەیە کە زۆربەی بەرهەمەکانی ڕەوانەی ئێرن دەکا. گەمارۆکان و دۆخی نێوخۆی وڵات کاریگەریی زۆری لەسەر بازرگانیی ئێران و تورکیە داناوە و ڕۆژبەڕۆژ ئاڵقەی گەمارۆکان توندتر و ئابووریی ئێران لاواز و لاوازتر دەبێ.