کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێرانی لە دەریای سوور تەقێندرایەوە

19:56 - 19 رەزبەر 2719

بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکانی ئێران، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کەشتییەکی نەوتهەڵگری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دریای سووردا تەقێندراوەتەوە و ئاگری گرتوە. ئەو کەشتییە نەوتهەڵگرە لە ١٠٠ کیلۆمیتری لەنگەرگەی "جەددە"ی سعوودیە تەقیوەتەوە و هەواڵدەریی " ئیرنا" نووسیویەتی: وێدەچێ کە تەقینەوەی کەشتییەکە بە هۆی دوو مووشەکەوە ڕوویدابێ".