کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەزیری بەرگری ئەمریکا داوای لە دەوڵەتی تورکیە کرد کە هێرشەکەی ڕابگرێ

22:57 - 19 رەزبەر 2719

مارک ئێسپەر وەزیری بەرگری ئەمریکا داوای لە دەوڵەتی تورکیە کرد کە هێرشەکەی بۆ سەر ڕۆژاوای کوردستان ڕابگرێ. وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەو هێرشەی دەوڵەتی تورکیە کاریگەریی خراپی لەسەر شەڕی دژ بە داعش دەبێ و بۆ دەوڵەتی تورکیە ئاکامی خراپی لێدەکەوێتەوە. ئەو داوایەی دەوڵەتی ئەمریکا لە کاتێکدا دێ کە زۆر لە دەوڵەتانی جیهان و بە تایبەتی وڵاتانی ئورووپایی و رێکخراوە مرۆڤدۆستەکان ئەو هێرشەی دەوڵەتی تورکیەیان ئیدانە کردوە یا داوایان لەو وڵاتە کردووە کە هێرشەکەی ڕابگرێ. هەر لەم پێوەندییەدا چەند دەوڵەتێکی ئورووپایی فرۆشتنی جەکوچۆڵیان بە دەوڵەتی تورکیە ڕاگرت و لەنێوخۆی ئەمریکاش لەلایەن سیاسەتمەداران و کاربەدەستانی ئەو وڵاتەوە دۆناڵد تڕامپ کەوتۆتە ژێر گوشار و بێ هەڵوێستی دەوڵەتی "ترامپ" لەوبارەوە بە زیانی ئەمریکا دەزانن و داوایان لێکردووە کە کورد لە ڕۆژاوی کوردستان بەتەنیا جینەهێڵێ.