کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبونەوەی تایبەتی نوێنەری حدک لەگەڵ پارلمانتار و دیپلۆماتی سوئێدی توماس هامەربێری

19:49 - 21 رەزبەر 2719

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٠/١٠/٢٠١٩ ئارێز ڕەمەزانی بەرپرسی بەشی پەیوەندیەکانی دەرەوەی کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی سوئێد دیدارێکی لەگەڵ تۆماس هامەربێری دیپلۆمات و پەرلمانتاری حیزبی سۆسیال دێموکراتی سوئێد بەڕێوەبرد. لە سەرەتای ئەم دیدارەدا ئارێز ڕەمەزانی باسی لە دۆستایەتی دێرینە و ٣ دەیەی کورد و حیزبی سۆسیال دێموکراتی سوئێدی کرد کە بەڕێز هامەربێری یەکێکە لە دۆستە کۆنەکانی کورد. پاشان هامەربێری بە ڕێزەوە باسی لە دۆستایەتی خۆی لە گەڵ گەلی کورد کرد و ئاماژەی بە گرینگی دۆستایەتییەکەی لەگەڵ قاسملووی شەهید کرد. بابەتێکی دیکە ئەم دیدارە بۆ باس لە تێرۆریزمی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئیران تەرخان کرا. ئارێز رەمەزانی ئاماژەی بە کردەوە تێرۆریستییەکانی ئەو ڕێژیمە کرد و گوتی کە ڕژیمی تاران بەردەوامە لە تێرۆری چالاکانی سیاسی و ئیعدامی گەنجان و کوشتنی کۆڵبەران، کە ئەمە نیشاندەری ئەوەیە کە کۆماری ئیسلامی سەرچاوەی توندوتیژییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و مووشەکبارانی قەڵای دێموکرات باسێکی دیکەی دیدارەکە بوو. پاڵپشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ڕۆژاوا یەکێکی دیکە لە بابەتەکانی ئەو دیدارە بوو. لەو بەشەشدا ئارێز ڕەمەزانی باسی لەوەکرد کە حیزبی دێموکراتی کوردستان بەپێی نەریتی نەتەوەیی و شۆڕشگیرانەی و بەلەبەرچاوگرتنی دۆخەکە، هەمووکات پاڵپشت و پشتیوانی گەلی کورد لە بەشەکانی دیکەی کوردستان بووە.