کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەمریکا لە ڕۆژاوای کوردستان دەکشێتەوە

21:41 - 21 رەزبەر 2719

ئەمڕۆ تڕامپ بڕیاریدا کە هێزەکانی لە ڕۆژاوای کوردستان بکشێنێتەوە. وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەمریکا بەمزوانە ڕۆژاوای کوردستان بەجێدێڵی. دۆناڵد تڕامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە هەروەک چۆن لە کەرکووک لە شەڕی کورد و دەوڵەتی عێراق بێلایەن بووین، لە سووریەش پشتیوانی لە هیچ لایەنێک ناکەین. ئەو قسانەی تڕامپ لە کاتێکدایە کە پێش دەسپێکردنی هێرشی لەشکری تورک بۆ سەر ڕۆژاوای کوردستان لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان بە تەلەفۆنی قسەیان کردبوو و بە ڕای چاودێران ئەمریکا چرا سەوزی دابوو بە تورکیە بۆ ئەوەی هێرش بکاتە سەر کوردەکان لە ڕۆژاوای کوردستان. جێی وەبیرهێنانەوەیە کە دەوڵەتی ئەمریکا بۆ چەندەمین جارە کە کورد لە کاتی تەنگانەدا بەجێدێڵی و بۆ خاتری بەرژەوەندییە بازرگانییەکانی پشت لە کورد دەکا.