کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕەتکردنەوەی بانگهێشتی کەناڵی "تی ئار تی" تورکیە لە لایەن گرووپی ژنانی گەلاریس

22:00 - 21 رەزبەر 2719

گرووپی ژنانی "گەلاریس"ی کرماشان، بانگهێشتی کاناڵی TRTی تورکیەیان ڕەتکردەوە و پشتیوانیی خۆیان بۆ ڕۆژاوای کوردستان دەربڕی. گرووپی ژنانی "گەلاریس"ی کرماشان، لە هەمبەر هێرشی دەوڵەتی تورکیە بۆ سەر ڕۆژاوای کوردستان هەڵوێستیان گرت و سەرەڕای دوو مانگ ڕاهێنان، بانگهێشتی کاناڵیTRTی تورکیەیان ڕەتکردەوە. ئەو گرووپە پاش ڕەتکردەنەوەی بانگهێشتی کاناڵی TRTی تورکیە، پشتیوانیی خۆیان لە ڕۆژاوا دەربڕی و هێرشی دەوڵەتی تورکیەیان مەحکووم کرد. گرووپی ژنانی "گەلاریس" ڕایگەیاندووە: "بە هیوای ئەو ڕۆژە کە شەرافەت و مرۆڤایەتی و ئاشتی، جێگای سیاسەتی نەژادپەرستی و شەڕ بگرێتەوە". گرووپی ژنانی "گەلاریس" لە ساڵی ٩٦ی هەتاوی، لە شاری کرماشاندا دامەزراوە و لە بواری مۆسیقای فۆلکلۆری سونەتی چالاکی هەیە و هەتا ئێستا چەندین کۆنسێرتی لە "سلێمانی، کفری، چوار مەحاڵ و بەختیاری و کرماشان" بەڕێوەبردووە. شایانی باسە کە پێشتریش کەیهان کەلهوڕ هونەرمەندی بەناوبانگ بە نیشانەی ناڕەزایەتی دژ بە هێرشی تورکیە بۆسەر ڕۆژاوای کوردستان کۆنسێرتەکەی خۆی لە ئیستانبوڵ هەڵوەشاندەوە.