کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵاتنی داعشیەکان لە کەمپی "عەین عیسا"

22:09 - 21 رەزبەر 2719

بەپێی ئەو هەواڵانەی بڵاوکرانەوە، دوای بۆمبارانی دەورووبەری کەمپی "عەین عیسا" لە ڕۆژئاوای کوردستان لە لایەن دەوڵەتی تورکیەوە تا ئێستا زیاتر لە 750 کەس لە بنەماڵەی داعشەکان لە کەمپەکە ڕایانکردووە. لەگەڵ دەسپێکی هێرشی سپای تورکیە بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، مەترسی ئەوە هەبوو کە داعشەکان لەو دەرفەتە کەڵک وەربگرن و لە کەمپەکە ڕابکەن. کەمپی عەین عیسا یەکێک لەو کەمپانەیە کە زۆرترین بنەماڵەی داعشیەکانی تێدا دەژین و هەسەدە سەرپەرستی دەکا.