کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناردنی ٨٥ بەرهەمی هونەری بۆ فستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی کوردی لە سەقز

16:52 - 23 رەزبەر 2719

شازدەهەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی کوردی بڕیارە لە نیوەی دووهەمی مانگی سەرماوەز لە شاری سەقز بەڕێوە بچێ. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی "خەبەر ئانلاین" ، "هیوا حاج‌محەممەدی" بەڕێوەبەری شازدەهەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی کوردی سقز، ئاماژەی بەوە کرد کە دوای تەواو بوونی کاتی دیاری کراو بۆ ناردنی بەرهەمەکان، ٨٥ بەرهەم کە ٤٨ بەرهەم لە نێوخۆ و ١٠ بەرهەم لە دەرەوەی وڵات بۆ شازدەهەمین فستیڤاڵی شانۆی کوردی سەقز نێردراون ، و ناوبراو وتی ئەو بەرهەمانەی دەرەوەی وڵات لە شارەکانی تورکیە وەک ئامەد و ئیستانبووڵ هەروەها سوئێد، سووریە و شارەکانی هەرێمی کوردستانن و لە نێو خۆش لە پارێزگاکانی، خوراسانی باکوور، تاران، ئیلام، کرماشان، سنە و ورمێ بوون. هیوا حاج‌محەممەدی، دەڵێ هونەرمەندانی بەرچاوی شانۆی سەقز هاوکاری و پشتیوانی خۆیان لە پێناو بەڕێوەچوونی سەرکەوتوانەی ئەو فیستیڤاڵە دەربڕیوە.