کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی هەڕەشە و بانگکردنی خەڵکی کورد بۆ ناوەندە ئەمنییەکان

16:21 - 24 رەزبەر 2719

پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە شەش رۆژ لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی کورد لە ناوچە جیاجیاکانی کورستان بۆ پشتیوانی کردن لە ڕۆژاوای کوردستان، هێزە ئەمنییەکان دەستیان داوەتە دەستگیری و هەڕەشە کردن لە چالاکانی مەدەنی و سێنفی لە کوردستان. بە پێی ڕاپۆڕتێک کە بە دەستمان گەیشتووە ناوەندە ئەمنییەکان جیا لەوەی دەیان کەسیان دەسبەسەرکردووە، لە ڕێگەی تەلەفۆن و کورتە نامەوە کەسانی بەشدار و چالاک لە ڕێکخستنی خۆپێشاندانەکان بانگی ناوەندە ئەمنییەکان دەکەن و پاش لێپێچینەوە بە توندی هەڕەشەیان لێدەکەن. هەر لەو پێوەندییە‌دا هاونیشتمانییەکی خەڵکی پاوە "بە کوردستان وکورد"ی ڕایگەیاند کە پاش ئەوەی بۆ چەند کاتژمێرێک دەسبەسەرکراوە لە ئیتلاعات ، تۆمەتی هاوکاری کردن لە گەڵ حیزبەکانی کوردستانیان وەپاڵ خستوەو هەروەها چەندین کەسی دەسبەسەرکراویان بە تاوانی پشتیوانی کردن لە تیرۆریست ناچار کردووە کە "تعهدنامە" ئیمزا بکەن. بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەیان کەس دەسبەسەرکراون کە شووناسی ٤٨ کەسیان بڵاوکراوەتەوە. هەروەها دەیان کەسی دیکەش بانگی ناوەندە ئەمنییەکان کراون.