کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زیاتر لە "دوو میلیۆن و ٨٠٠" هەزار کەس لە ئێران گیرۆدەی ماددەی هۆشبەرن

16:25 - 24 رەزبەر 2719

بەرپرسی ناوەندی بەرنگاربوونەوە لەگەڵ ماددەی هۆشبەر لە ئێران دەڵێ: ڕێژەی تووشبووان بە ماددەی هۆشبەر زیاتر لە "دوو میلیۆن و ٨٠٠" هەزار کەسە کە بە بەراورد لە گەڵ سێ دەیەی ڕابردوو بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر زۆر زیادی کردووە. لە درێژەی بارودۆخی نالەباری ئێران و دۆخی خراپی کۆمەڵگە و کەم دەرەتانیی ئابووری، ئامارەکان باس لە بەرز بوونەوەی ڕادەی بەرچاوی تووشبووان بە ماددە هۆشبەرەکان دەکەن وئەوەش جێگەی نیگەرانییە بۆ کۆمەڵگە و بنەماڵەکان. "ناسر ئەسڵانی" جێگری بەرەنگاری لەگەڵ ماددەی هۆشبەر، ئاماژەی بەوە کردووە کە دوای ساڵی ٥٧ تا ساڵی ٦٦ ، پەرەسەندنی ماددە هۆشبەرەکان زۆر بەرچاو نەبوو، بەڵام لە ساڵی ٦٦ بەو لاوە یانی لە سی ساڵی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو ئاماری تووشبووان ڕووی لە زیادبوونە، کە بەپێی ئامارەکان ڕێژەی تووشبووان زیاتر لە "دوو میلیۆن و ٨٠٠" هەزارە کەسە و " یەک میلیۆن و ٦٠٠" هەزار کەسیش بە شێوەی کاتی بە کاری دەهێنن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر وەک تەفریحێک دەبینن. بەپێی ئامارەکانی ناوەندی ماددەی هۆشبەر و تاوانەکانی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی ئێران یەکێک لە گەوەرترین ڕێگەی ترانزیتی بۆ گواستنەوەی ماددەی هۆشبەرە لە نزیک ئاسیای ناوەندی، پاکستان و هیندە ، کە هەر ساڵ دەست بە سەر بەشێکی زۆر لە ماددەی هۆشبەر دادەگرن، لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا یەکێک لە بەڕێوەبەرانی ناوەندی بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ ماددەی هۆشبەر لە ئێران ڕایگەیاندووە کە ئاڵووێری ماڵی ماددەی هۆشبەر لە ئێران ١٦٧ میلیارد تمەنە کە لەسەتا ٤٠ی بودجەی ساڵانەی ئێرانە، جێگەی ئاماژەیە کە کار بە دەستانی کۆماری ئیسلامی لەو پێناوەدا هەنگاوێکی ئەو تۆیان هەڵنەگرتووە، زۆر جاریش بە دەستی خۆیان خەڵکیان موعتاد کردووە.