کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی هەیئەتێکی پارتی ماف و ئازادییەکانی باکووری کوردستان لە بنکەی نوێنەرایەتی حیزب لە هەولێر

16:35 - 24 رەزبەر 2719

دوای نیوەڕۆی ڕۆژی سێ شەممە ٢٣ی ڕەزبەری ١٣٩٨ی هەتاوی، بەرامبەر بە ١٥ی ئوکتۆبری ٢٠١٩ ی زایینی هەیئەتێکی پێوەندییەکانی "پارتی ماف و ئازادییەکان" لە باکووری کوردستان بەسەرپەرستی "زانا سەزەن" ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی پێوەندییەکان لە هەولێر سەردانی دەفتەری نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان لە هەولێر کرد کە لە لایەن خالید وەنەوشە نوێنەری حیزب پێشوازییان لێکرا. هەردوولا لە سەر ڕەوشی ئێستای ناوچەکە و بەتایبەتی هێرشی بەربڵاوی حکومەتی تورکیە بۆ سەر ڕۆژاوای کوردستان بە تێر و تەسەلی قسەیان کرد و بە هێرشێکی نایاسایی و دوژمنکارانە بەرامبەر بە کورد باسی لێکرا. لەو دیدارەدا هەر دوو هەیئەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان و پارتی ماف و ئازادییەکان لە پێوەندی لە گەڵ ڕووداوەکانی هەر دوو بەشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و باکوری کوردستان ئاڵوگۆڕی بیرو ڕاکرا و هەردوولا یەکیەتی و یەکڕیزی و یەکگرتوویی نێوان حیزب و لایەنەکانی کوردستانیان زیاتر لە هەر کاتێک بە پێویست زانی. هەیئەتی میوان بەڕێز و پێزانینەوە هەڵوێست و سیاسەت و پشتیوانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانیان لە بزووتنەوەی حەقخوازانەی گەلی کورد لە بەشە جیاجیاکانی کوردستان بەرز نرخاند، و هەر دوو لایەن پێداگرییان لەسەر بەردەوامی و دۆستایەتی پێوەندییەکانیان کردەوە.