کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیداری نوێنەرانی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران و نوێنه‌رایه‌تی کانتۆنه‌کانی ڕۆژاوا له‌ سلێمانی

16:21 - 25 رەزبەر 2719

ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی رەزبەزی ١٣٩٨ی هەتاوی هه‌یئه‌تێکی ناوەندی هاوکاری بە مەبەستی گەیاندنی هاوخەمی و پشتیوانی خەڵك و ئەحزابی بەشدار لە ناوەند سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تی کانتۆنه‌کانی “ڕۆژاوا”یان له‌ شاری سلێمانی کرد و له‌لایه‌ن نوێنەری كانتۆنەكان رۆژاوا لە هەرێمی کوردستان بەڕێز «مەسوود حەسۆ» ‌ پێشوازیان لێکرا. له‌ سه‌ردانه‌كەدا دوایین دۆخ و پێشهاتەکانی ڕۆژاوای کوردستان، هه‌ڵوێستی خەڵكی چوار پارچەی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ هێرشی تورکیه‌ بۆ سه‌ر ڕۆژاوا و پشتیوانی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ ڕۆژاوای کوردستان قسه‌ و باسیان لێ‌کرا. له‌م سه‌ردانه‌دا نوێنەرانی رۆژئاوا سپاسی هه‌ڵوێستی خەڵكی رۆژهەڵات و ناوەندی هاوكاریان كرد كە بەبێ گوێدان بە فشاری ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی لە سەرەتای هێرش بۆ سەر خاكی رۆژئاوا لەسەر خەت بوون لە كۆتایی هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ یه‌کڕیزی و هاوکاری نێوان هێزه‌ سیاسیه‌کانی کوردستان بۆ ڕووبەڕو بوونەوە لەگەڵ دوژمنانی كوردیان کرده‌وه‌ و بە ئامادەبوونی راگەیاندنەكان پرس كۆنفرانسێك لەو پەیوەندییەدا بەرێوە چوو. ٢٤ی رەزبەری ١٣٩٨ ١٦ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩