کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بریندار بوونی کۆلبەرێک لە ناوچەی ئالانی سەردەشت

15:11 - 27 رەزبەر 2719

ئێوارەی رۆژی هەینی ۲٦ی ڕەزبەر ۱۳۹٨ هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئێسڵامیی ئێران، لە ناوچەی سەردەشت تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردوە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی "ئەسکەندەر هەمزەزادە" خەڵکی ئاوایی دیناران سەر بە ناوچەی ئالانی سەردەشت بە توندی بریندار دەبێ و بۆ چارە سەرکردنی برینەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری سەردەشت کراوە. جێگەی وەبیر هێنانەوەیە کە بە هۆی نەبوونی کار لە شارە سنوورییەکانی کوردستان زۆر کەس بە ناچاری بۆ دابینکردنی بژیوی ژیان ڕوویان کردۆتە کاری سەخت و پڕ لە مەترسی کۆڵبەری و لەو ڕێگایەوە بژیوی ژیانی بنەماڵەیان دابین دەکەن کە ساڵانە بە سەدان کەس بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی دەکوژرێن یا بریندار و نقوستان دەبن.