![](/files/hersh.jpg)
دوای هێرشی دەوڵەتی تورکیە بۆسەر ڕۆژاوای کوردستان لە ١٧ی ڕەزبەری ١٣٩٨ی هەتاویدا، دۆخی ناوچەکە گۆڕنکاری بەسەرداهات و کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە.
هێرشی دەوڵەتی تورکیە بۆسەر ڕۆژاوی کوردستان بیروڕای گشتیی جیهانی وروژاند و دژکردەوەی جیاجیای لێکەوتەوە. هەر لەم پێوەندییەدا
راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مەریكا دەڵێ: "واشنگتۆن به‌رامبه‌ر تاوانه‌كانی جه‌نگ بێ ده‌نگ نابێ و ئه‌گه‌ر توركیە گرێبه‌ستی سیسته‌می ئێس ٤٠٠ هه‌ڵنه‌وه‌شێنێته‌وه، سزای توندی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنین.
رۆبێرت ئۆبراین، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مەریكا رایگەیاند، واشنگتۆن به‌رامبه‌ر تاوانه‌كانی جه‌نگ له‌كاتی هێرشی توركیە بۆ سه‌ر باكووری سووریە بێ ده‌نگ نابێ و گومانیان هه‌یه له‌وه‌ی سپای توركیە تاوانی جه‌نگی به‌رامبه‌ر هاووڵاتیانی سڤیل له باكووری سوریە ئه‌نجامدابێ.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاسۆشێتدپرێس، بڕیارە دەوڵەتی تڕا‌مپ هێزەکانی لە ڕۆژاوای کوردستان زیاد بکا و ڕووبەری زیاتر لە ١٤٥ کیلۆمیتری ئەو ناوچەیە بپارێزن.
بەهۆی هەڵوێستی ئورووپاییەکان و مەحکووم کردنی هێرشی تورکیە بۆ سەر ڕۆژاوای کوردستان، بڕیاربوو ئەمڕۆ دەوڵەتی تورکیە ١٢٠٠ چەکداری داعشی خەڵکی وڵاتانی بێگانە کە لە ژێر دەستی ئەو دەوڵەتەدان، ڕەوانەی ٧٠ وڵاتی جیهان بکاتەوە. پێشتریش دەوڵەتی تورکیە هەڕەشەی لە وڵاتانی ئورووپایی کردووە کە دەرگا بەسەر پەنابەراندا واڵا دەکا و ڕێگەیان پێدەدا کە بەرەو وڵاتانی ئورووپایی وەڕێکەون.
ئەو هەڕەشانەی دەوڵەتی تورکیە ئورووپاییەکانی نیگەران کردووە و ڕایانگەیاندووە کە تەسلیمی ئەو هەڕەشانە نابن و ناکرێ تورکیە بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی هەڕەشە لە وڵاتانی ئورووپایی بکا.
پێشتر له کاتی هێرشی سپای توركیە بۆ سه‌ر ڕۆژاوای کوردستان، هێزه‌كانی سووریای دێموكرات(هه‌سه‌ده) رایگه‌یاندبوو کە توركیە له پشت راكردنی هه‌زاران چه‌كداری داعشه له زیندانه‌كانی ڕۆژاوای کوردستان و توركیە ده‌یهەوێ كارئاسانی بۆ شكاندنی زیندانه‌كانی هه‌سه‌ده بكات، تا چه‌كداره ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش بتوانن لە بەندیخانەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە رابكه‌ن.
ئەمڕۆ ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند کە دەوڵەتی تورکیە خەریکی ئامادەکارییە تا هێرش بکاتە سەر شاری "کۆبانێ" بۆ ئەوەی گوشار بخاتە سەر هەسەدە تا هێزەکانی لە ناوچە سنوورییەکان بکشێنێتەوە.