کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئارژانتین داوا لە وڵاتی ئازەربایجان دەکا "عەلی ئەکبەر ویلایەتی " ڕادەست بکا

16:03 - 20 خەزەڵوەر 2719

ئارژانتین داواى لە ئازەربایجان کرد کە عەلى ئەکبەر ویلایەتى کە دەستى لە بۆمبدانانەوەکەى ناوەندى کەلیمى لە بۆینس ئایرس هەبووە، دەسبەسەر بکات. بە پێی هەواڵی هەواڵدەرییەکانی ئارژانتین بەرپرسانی ئەو وڵاتە لە دوای تەقینەوەکانی ٢٥ساڵ لەمەوبەر کە بوو بە هۆی کوژران و برینداربوونی سەدان کەسی یەهوودی و لێکۆڵینەوەکان دەریانخست کە کۆماری ئیسلامی ئەنجامدەری ئەو کردەوە تیرۆریستییە بووە، چەند جارێک داوای لە وڵاتانی دیکە کردووە کە" عەلی ئەکبەر ویلایەتی" ڕادەستی ئەو وڵاتە بکا. هەر سێ ساڵ پێش، ئارژانتین داواى لە مالێزى و سێنگاپوور کرد دەستبەسەرى بکەن و ساڵى ڕابردووش ئەم داوایەى لە ڕووسیە کرد، بەڵام تا ئێستا ئەو وڵاتانە ئەو داواکارییەیان جێبەجێ نەکرووە. پێویستە بگوترێ چەند ڕۆژی دیکە واتە ٢٤ی خەزەڵوەر بڕیارە ویلایەتی سەردانی باکۆ پێتەختی ئازەربایجان بکا.