کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژرانی کۆڵبەرێکی کورد لە پیرانشار

16:34 - 23 خەزەڵوەر 2719

کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی سپای پاسداران گیانی لە دەستدا. شەوی چوارشەممە ٢٢ی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاوی، پۆلێک لە کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد لە "کانی بەگ"ی، پیرانشار کەوتنە کەمینی هێزە چەکدارەکانی سپای پاسداران و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی"محەممەد" ناسراو بە کامڕان خەڵکی" کۆنەخانی" پیرانشار گیانی لە دەستدا. شایانی باسە بە هۆی بارودۆخی خراپی ئابووری لە ئێران و کوردستان، گرینگی پێنەدان بە شار و ناوچەکانی کوردستان لە لایەن کاربەدەستانی ڕێژیمەوە، کۆڵبەری لە سنوورەکانی کوردستان کارێکی پڕ لە مەترسییە و بە هۆی نەبوونی کار کەسانێک بە ناچار ڕوویان کردۆتە کاری کۆڵبەری، بە شێوەیەک کە کۆڵبەران هەموو ڕۆژێک بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانی خۆیان و بنەماڵەیان لەگەڵ مەرگ بەرەوڕوو دەبنەوە و ساڵانە بە سەدان کەس بە بیانووی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەکەونە بەر دەسڕێژی گوللە و گیانیان لە دەست دەدەن و یا بریندار و نقوستان دەبن.