کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕاپۆرتی بەڕێوەچوونی چالاکیی کەلتووریی یانەی هەڵگورد

17:22 - 25 خەزەڵوەر 2719

یانەی کەلتووریی شاخەوانی هەڵگورد لە درێژەی چالاکییە کەلتوورییەکانی خۆیدا که بە مەبەستی ڕێزگرتن و بە سەر کردنەوەی کەسایەتییە ناسراوەکانی ناوچەدا بەڕێوەیان دەبا، ئەو جاریش بە مەبەستی رێزگرتن و ئاوڕدانەوەیەک لە هەوڵ و تێکۆشانەکانی بەڕێز مامۆستا خالید ئەویندار کۆڕێکی لە ڕێکەوتی ۲۱ی گەڵاڕێزان پێکهێنا. لە دەسپێکی بەرنامەکەدا پەیامی یانەی هەڵگورد لە لایەن ڕێزدار سلێمان ئاگووشی بۆ ئامادەبوان خوێندرایەوە. پاشان داوا لە ڕێزدار مامۆستا خالید ئەویندار کرا کە چەند وتەیەک پێشکەش بکا. دواتر ئاماژە بەوە کرا کە ئامانجی سەرەکی ئەو بەرنامەیە، ڕێزگرتن و ئەمەگناسییەک بووە لە مامۆستا "ئەویندار" لەهەمبەر خزمەت و زەحمەتەکانیان بە هونەری کوردی. لە درێژەی بەرنامەکەدا کۆمەڵێک لە هاوڕێیانی بەشداربوو لە کۆبوونەوەکەدا دەق، شێعر و نووسراوەکانیان ئاراستەی بەشداربووان کرد و ناوەناوەش بەرنامەکە بە دەنگی بەسۆزی تەها رەسووڵیان و ئەبووبەکر ئازەرڕوو تینی زیاتری پێ دەبەخشرا. لە کۆتایی بەرنامەکەدا لە لایەن یانەی هەڵگوردەوە وێنەی وێنای مامۆستا ئەویندار پێشکەش بە بەڕێزیان کرا. شایانی باسە کە ئەو چالاکییە بە بەشداری بەرچاوی ئەندامان و چالاکانی مەدەنی بەڕێوە چوو.