کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مامۆستایەکی ئایینیی کورد بانگهێشتی دادگای پێداچوونەوەی ڕووحانییەتی شاری تاران کرا

15:42 - 27 خەزەڵوەر 2719

دادگای پێداچوونەوەی ڕووحانییەتی شاری تاران، مامۆستایەکی ئایینیی کوردی بانگهێشتی ئەو ناوەندە حکوومەتییە کرد. مامۆستا "محەممەد خزرنژاد"، مامۆستای ئایینیی گوندی "ناچیت"ی، سەربە شاری بۆکان، لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی ڕووحانییەتی شاری تارانەوە بانگهێشت کرا. بانگهێشتکردنی ئەو مامۆستا کوردە، بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕینی ناوبراو بە حوکمی زیندانیبوونەکەی لەلایەن دادگای تایبەتی ڕووحانییەتی شاری تەورێزەوە بوو. دادگای تایبەت بە ڕووحانییەتی شاری تەورێز، مامۆستا "محەممەد خزرنژاد"، پێشنوێژی گوندی "ناچیت" سەر بە بۆکانی به ١٥ مانگ زیندانیی تەعزیری و چوار ساڵ زیندانیی تەعلیقی مەحکووم کردبوو. دادگای تایبەت بە ڕووحانییەت لەژێر چاوەدێریی ڕاستەوخۆی "عەلی خامنەیی"، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێراندایە و بەرپرسی سزادانی قەزایی ئەو مامۆستایانەیە كە ڕەخنەگر یان دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانن.