کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپای پاسداران دۆخی ئێران بە مەترسیدار دەزانێ و هەموو هێزەکانی خۆی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

16:31 - 27 خەزەڵوەر 2719

بەشی سیاسی سپای تێرۆریستی پاسداران بە ئاماژە بە پەیامی خامنەیی بۆ کوشتاری خەڵکی ئێران، دۆخەکە بە مەترسیدار دەزانێ و داوا لە هێزەکانی خۆی دەکا بکەونە حاڵەتی ئامادە باشی تەواو بۆ سەرکوت و کوشتنی خەڵکی ناڕازی و دەبێ زۆر وشیاربن. هەروەها لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئەم دۆخە زۆر مەترسیدارە و دەبێ بە زووترین کات خەڵک سەرکوت بکرێت ئەگینا مانەوەی ڕێژیم لە مەترسیدایە و لەم کات و ساتە هەستیارەدا نابێ بهێڵین خۆپێشاندانەکان تەشەنە بکا و پەرەبستێنێ و بە هەر چەشنێ کە دەتوانین دەبێ پێشیپێبگرین. ڕاگەیەندراوەکەی سپای پاسداران خۆپێشاندەران و خەڵکی ناڕازی بە ئاژاوەچی ناودەبا و قسەکانی خامنەیی دووپاتدەکاتەوە و بە فەرمانی ناوبراو داوای سەرکوت و کوشتنی خەڵک لە گۆپاڵ بەدەست و بەکرێگیراوانی خۆی دەکا، کە ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ ترسی ڕێژیم لە ڕووخان و بەهەموو شێوەیەک دەیانهەوێ خۆپێشاندانەکان سەرکوت بکەن.