کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپاس و پێزانین

16:36 - 27 خەزەڵوەر 2719

دوابەدوای ڕاگەیاندنی کۆتایی سەرکەوتووانەی کۆنگرەی 17ی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە لایەن حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانەوە، دۆستانمان، کەسایەتییە سیاسی و ئاکادیمی و زۆر لایەنی کوردستانی و ئێرانییەوە پەیامی پیرۆزباییمان پێ گەیشتوە. لەو پەیامانەدا وێڕای پیرۆزبایی گرتنی کۆنگرەی 17ی حیزبی دێموکراتی کوردستان، سەرکەوتنی کۆنگرە و بڕیار و پەسندکراوەکانی کۆنگرە وەک لە بەیاننامەی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب بەبۆنەی کۆتایی کۆنگرەدا بڵاو کراوەتەوە و ئاماژەیان دراوەتێ، بە ئیجابی باس کراون. لێرەوە سپاس و پێزانینی خۆمان پێشکێش بە هەموو ئەو لایەنە سیاسی و کەسایەتی و دۆستانمان دەکەین و ساغی و سڵامەتی‌یان بۆ ئاوات دەخوازین.   خالید عەزیزی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان 27ی خەزەڵوەری 1398 18/11/2019