کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵمەتی خەڵکی ناڕازی و ئازادیخواز بۆ سەر بنکە و ناوەندەکانی ڕێژیم بەردەوامە

14:02 - 28 خەزەڵوەر 2719

سەرڕای توندترکردنی گوشاروسەرکوت، شوێنە نیزامی و حکوومەتییەکان دەکەونە بەر پەلاماری هێزی خەڵک و ئاگریان تێبەردەدرێ. بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی "کوردستان و کورد" ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٧ی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاوی، خەڵکی قارەمانی کرماشان هەڵمەتیان بردە سەر کەڵانتەری ١٨ی ئاریاشاری کرماشان و سووتاندیان. هەواڵەکە باس لەوە دەکا کە هەموو چەک و چۆڵ و کەرەستەی کەڵانتەرییەکە کەوتۆتە دەستی خەڵکی بەشەرەفی کرماشان. شایانی باسە کە کرماشان یەکێک لە شارە گرێنگەکانی ئێران و گەورەترین شاری کوردستانە و ڕێژیم حیسابێکی تایبەتی لەسەر کردبوو، بەڵام کرماشانییەکان نیشانیاندا کە چەندە لە کۆماری ئیسلامی بێزارن و کوشتن و گرتن نایانترسێنێ و شێلگیرانە درێژە بە خۆپیشاندانەکانیان دەدەن. جێگای ئاماژەیە کە تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاماری شەهیدەکانی کرماشان ٢٢کەس ڕاگەیەندراوە.