![](/files/photo_2019-11-18_15-13-36.jpg)
هەیئەتێکی نوێنەرایەتی کانتۆنەکانی ڕۆژئاوا سەردانی پەیوەندیەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان کرد و لەو دیدارەدا بارودۆخی ئێستای ئێران بە گشتی و کوردستانی ڕۆژهەڵات بە تایبەتی گفتوگۆی لەسەر کرا.
ڕۆژی دوشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی هەیئەتێکی نوێنەرایەتی کانتۆنەکانی رۆژاوا بە سەرپەرستی ، "مەسعود حەسو" نوێنەری رۆژئاوا و بەیاوەری " فەتحوڵلا حوسەینی و هوشەنگ دەرویش" سەردانی نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان لە سلێمانی کرد و لە لایەن هەیئەتیکی پەیوەندییەکانی حیزبەوە بە سەرپەرستی، سۆران نووری بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزب لە شاری سلێمانی پێشوازییان لێکرا.
لەم دانیشتنەدا باس لە دۆخی ئێران بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی کرا و هەیئەتی میوانیش لە سەر دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان بیروڕای خۆیان سەبارەت بە دۆخی ئێستای ڕۆژهەڵاتی کوردستان باس کرد.
لە کۆتایی دیدارەکەدا هەیئەتی هەردوولایەن جەختیان لە سەر بەردەوامی پەیوەندی نێوانیان کردەوە.