کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوایین ئاماری قوربانیانی ئەو چەند ڕۆژەی خۆپێشاندانەکانی ئێران

16:54 - 28 خەزەڵوەر 2719

دوای ئەوەی کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بڕیاریدا نرخی بەنزین زیاد بکەن، خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران ڕژانە سەر شەقامەکان و دژ بەو بڕیارە خۆپێشاندانیان ئەنجامدا. بەپێی ئەو ئامارانەی کە لە مێدیاکاندا بڵاوکراونەتەوە، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم دەیان کەس کوژراون و سەدان کەس بریندار و هەزاران کەسیش دەسبەسەر کراون. ئاماری قوربانیانی کە لە مێدیاکاندا بڵاوکراونەتەوە بریتییە لە: شاری ئابادان ٢ کەس، بێهبەهان ١٠ کەس، تاران ١ کەس کە ژنێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز بوو، مەریوان ١٢ کەس ، شاری جوانڕۆ ١٧ کەس، لە پارێزگای کرماشان ٢٢ کەس، بۆکان ٥ کەس، پیرانشار ٣ کەس، خوڕڕەمئاوا و لوڕستان ٢٧ کەس، سنە ٥ کەس ، خوڕەمشار ٥ کەس، ئەهواز ٣ کەس، شیراز ٤ کەس، سەدرا سەر بە پارێزگای شیراز ٢٠ کەس، سیرجان و بوومهن ٨ کەس، کەرەج ٢ کەس، شارەکانی شەهریار و ئیسفەهان و ئیسلامشار و تەورێز ٤ کەس، ئەندیمشک ٢ کەس و ماهشەهر ٢٤ کەس. شایانی باسە کە بەهۆی بچڕانی ئینتێرنێتەوە هەواڵی قوربانیان و دەسبەسەرکراون بەتەواوی لەبەردەستدا نییە.