کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵوێستی وڵاتانی جیهان لە هەمبەر خۆپێشاندانەکانی ئێران

17:07 - 28 خەزەڵوەر 2719

خۆپێشاندانەکانی ئێران لە زیاتر لە ١٠٠ شاری ئەم وڵاتەدا ماوەی پێنج ڕۆژە بەردەوامە و هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بەردەوام خەریکی سەرکوت و کوشتنی خەڵکن وڕایانگەیاندووە نەک هەرگوێ بۆ داواکارییەکانی خەڵکی ناڕازی ناگرن، بەڵکوو تەنانەت لە هەموو ئێراندا ئینتێرنێتیشیان پچڕاندووە بۆ ئەوەیکە خەڵک دەنگی بەدەرەوە نەگا . ئەم خۆپیشاندانانە و سەرکوتکردنی لە لایەن کۆماری ئیئسلامییەوە کاردانەوەی جیاجیای نێودەوڵەتی لێکەوتەوە، لەوانە مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ خەڵکی ئێران دەربڕی و داوای لە وڵاتانی دیکە کرد کە بێهەڵوێست نەبن لە ئاست خەڵکی ئێراندا. لەدرێژەی پشتیوانییە نێونەتەوەییەکان ڕێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافی مرۆڤی جیهانی، ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، وڵاتانی فەڕانسە و ئاڵمان وبریتانیا لە هەڵسوکەوتی حکوومەتی ئێران بەرانبەر بە خۆپیشاندەران نیگەرانییان دەربڕیوەو و داوایان لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی کردووە مافی خۆپیشاندەران بپارێزێ.