کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فڕۆکەکانی ئیسرائیل لە سووریە بنکەکانی کۆماری ئیسلامی بۆمباران دەکەن

17:18 - 29 خەزەڵوەر 2719

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند چەندین بنکەی سوپای قودسی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان لە سووریا بوردومان کردووە. سوپای ئیسرائیل لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، وەڵامی ئەو مووشەکانەیان داوەتەوە کە لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە لە سووریاوە ئاڕاستەی ئیسرائیل کراون و بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەکانیان چەندین بنکەی فەیلەقی قودس و چەکدارانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێرانیان لە سووریا کردووەتە ئامانج. سوپای سووریاش لەسەر ئەو هێرشانە بڵاویکردووەتەوە کە، بەرگری ئاسمانی وڵاتەکەیان لە دەروبەری دیمەشق چەند مووشەکێکی ئیسرائیلیان خستووەتە خوارەوە. لە بارەی زیانی هێرشەکان، ئیسرائیل دەڵێت، چەندین کۆگای چەک، دژە مووشەک و بنکە و بارەگای سەربازییان لەناو بردووە.