کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کچێکی کامیارانی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سنەوە دەسبەسەرکرا

17:25 - 29 خەزەڵوەر 2719

بە پێی هەواڵی هەواڵدەرییە خۆجێییەکان، چەند ڕۆژپێش کچێکی خەڵکی کامیاران بە ناوی"پەریسا سەیفی" تەمەن ٣٠ساڵ لە شاری سنە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و دەسبەسەرکردنی ناوبراو لە بەردەستدا نییە. ئەو کچە کوردە چەندڕۆژپێش لە شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزە لیباس شەخسییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییەوە لە سنە دەسبەسەر کراوە. جێی ئاماژەیە کە ناوبراو تەنیا هونەرمەندێکەو کاری هونەری دەکا. شایانی باسە کە کۆماری ئیسلامی لە کوردستان تەنانەت لە هونەرمەند و کەسانی مەدەنیش دەترسێ و بەردەوام دەیانگرێ و ڕەوانەی بەندیخانەکانیان دەکات، نموونەی گرتنی چالاکانی مەدەنی، زارا محەممەدی مامۆستای زمانی کوردییە کە شەش مانگ پێش تەنیا بە هۆکاری وانە وتنەوەی کوردی لە شاری سنە دەسبەسەر و تا ئێستاش لە بەندیخانەدایە.