کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جێگری سەرۆکی ئەمریکاش پەیامێک ئاڕاستەی دەسەڵاتدارانی ئێران دەکات

15:06 - 30 خەزەڵوەر 2719

مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێری خۆی نووسیویەتی :هاوکات لەگەڵ خۆپێشاندانەکان، ئایەتوڵڵاکان لە تاران بەردەوامن لە بەکارهێنانی تووندوتیژی و زیندانیکردن بۆ بێدەنگکردنی خەڵکەکەیان. لەبارەی هەڵوێستی ئەمریکا لەسەر خۆپێشاندانەکان، پێنس دەڵێت "پەیامی ئەمریکا ڕوونە، خەڵکی ئەمریکا بەردەوام دەبن لە پاڵپشتیکردنی خەڵكی ئێران. شایەنی باسە کە ئەمریکا لە زاری چەندین بەرپرسی خۆیەوە پشتیوانی لە خۆپێشاندانەکانی خەڵکی ئێران کردووە، هەروەها چەندین وڵاتی دیکەی جیهان وەکوو،ئاڵمان، فەرانسە، کانادا، سوئێد و بریتانیا پشتیوانی خۆیان بۆ خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران دەربڕیوە. جێی ئاماژەیە کە خۆپێشاندانەکانی خەڵکی ئێران دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٣ی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاوییەوە بە پاساوی گرانبوونی بێنزین دەستیپێکردووە و هێشتاش بەردەوامە و خۆپێشاندەران خوازیاری ڕووخانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانن.